د.دیندارزێباری: نزیکەی20 ھەزار پەنابەر گەراونەتەوە سوریا

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەروەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد،رێژەی ھاتنی پەنابەرانی سوریا بۆ ھەرێمی کوردستان گەیشتۆتە نزیکەی250ھەزار کەس،بەڵام ئەمساڵ لەو رێژەیە نزیکەی20ھەزار کەس گەراونەتەوە وڵاتی خۆیان.
د.دیندار زێبارییاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەروەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند:رێژەی پەنابەرانی سوریا لەھەرێمی کوردستان گەیشتە نزیکەی250ھەزار کەس ، بەڵام لەم ساڵدا بە ئارەزوی خۆیان کە ژمارەیان نزیکەی20ھەزار کەسە گەراونەتەوە شوێنی خۆیان ،چونکە سیاسەتی ھەرێمی کوردستان لەدژی ئەوە نیە ئاوارەکانی بێنە ھەرێمی کوردستان یاخود بگەرێنەوە ، ئەوەی لای ئێمە گرنگە ئەو کەسانەی دێنە کوردستان ودەگەرێنەوەunتۆماریان بکات وئەو ھاتنو چوونەش پێویستە چاودێری بکرێت وبەپێی چەند رێنمایەک بێت.
د.دیندار زێباری گوتیشی: ئێمە بەرنامەیەکی تایبەتمان لە گەڵunھەیە بۆ وەرزی زستان وئاژانسەکانیunئەم جارە ھاوکاریەکی باش پێشکەشی ئاوارەکان دکەن .
یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرهوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاند: ئەو وڵاتانەی کە ھاوکاری پێشکەشیunدهکەن بۆ ئاوارەکانی سوریا وەکو ئەمەریکا و کوێت و ئەڵمانیا و یەکێتی ئەوروپا و چەند وڵاتێکی دیکە دەڵێن پێویستە بەشی ھەرێمی کوردستانیش بدرێت کە ئەمەش جیگەی دڵخۆشیە بۆ ئێمە.
زێباری رونیشیکردەوە، ئەو پارەی کەUNداوایکردوە بۆ ئاوارەکانی سوریا لە ناوخۆ و دەرهوە بۆ ساڵی2014نزیکەی7ملیار دۆلارە، کە ئەمەش گەورەترین بەرنامەی مرۆییە لەدوای جەنگی جیھانی دووەم ئەو گوژمە پارەیە داوا بکرێت .




