٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

چەند وەزیرێک لە بەغدا دەیانەوێت سزایەک لەسەر هەرێمی کوردستان دابنێن

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا -  KDP.info/ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق  بودجەی خەمڵێنراوی ساڵی (2014)ی عێراقی كەمكردەوە و بڕیاریشی داوە حكوومەتی هەرێمی کوردستان بڕی (400) هەزار بەرمیل نەوت لەڕۆژێكدا بنێرێتە دەرەوە. باسیش لەوەدەکرێت کە بوودجەی هەرێمی کوردستان کەمبکرێتەوە.  بڕیاردەری لیژنەی پترۆڵ و وزەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی  عێراق سەر بە هاوپەیمانی کوردستانی  بەKDP.info ی ڕاگەیاند: ئەوان وەكو كورد چەندین تێبینیان لەسەر بودجەی ساڵی  (2014) هەیە، بەڵام تێبینیەكان كۆنن و پێشریش لەساڵی   (2013)دا هەبوون. قاسم مەحمەد بریاردەری لیژنەی نەوت و غاز گووتیشی : ئێستادا وەزیرە عەرەبەكان هەوڵدەدەن سزایەك لەسەر هەرێمی کوردستان دابنێن، كە فشارێكی زۆر لەسەر هەناردەكردنی نەوت دروستدەكاتو حوسین شهرستانی بە ئاشکرا باس لە سزادانی هەرێمی کوردستان دەکات . بڕیاردەری لیژنەی پترۆڵ و وزەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی  عێراق ئەوەشی خستەروو : کە  پارساڵ هەوڵدرا 250 )) هەزار بەرمیل نەوت هەناردەبكرێت و حكوومەتی فیدراڵی پشتگیری نەكرد و حكوومەتی هەرێمی کوردستانیش ماوەی مانگێك مۆڵەتی پێدا، پاشان ڕاگیرا. شایەنی باسە بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو پرسانەی چەند کێشەیەکی دیکە بەریارە شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار