٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئامادەکارییەکانی پایتەختی گەشتیاری لە کۆتاییدان

سەرچاوە: KDP.info
لە سه‌روبه‌ندی هاتنی ساڵی 2014 پارێزگای هەولێر خۆی بۆ میوانداریی پایته‌ختی گەشتیاری ئامادە دەکات و پێرێیش پارێزگای هەولێر ئەو پرۆژانەی خستە ڕوو کە پار‌ جێبه‌جێ کراون.
بە پێی ڕاگەیاندنەکەی پارێزگای هەولێر کۆی گشتی پڕۆژەکانی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر خۆی لە 1013 پڕۆژەدا بینیوەتەوە کە بە گوژمەی (324.174.000.000) سیسەدوبیستوچوار ملیار و سەدوحەفتاوچوار ملیۆن دینار کراون کە کۆی گشتیی پڕۆژەکانی بوودجەی تایبەتی پارێزگای هەولێر (72) پڕۆژەیە بە گوژمەی (67.399.000.000) ملیار دینار و سی پڕۆژە بە گوژمەی (8.865.000.000) لە بواری جێبەجێکردندایە لەسەر بوودجە ئاسایییه‌که‌ی وەزارەتی ناوخۆ بۆ ساڵی 2013.
هەر بە پێی ڕاگەیاندنەکەی پارێزگای هەولێر لە بوودجەی ئاسایی ساڵی 2013 بیست قوتابخانە بە گوژمەی (10.306.000.000) دینار چۆتە بواری جێبەجێکردن و لە بوودجەی تایبەت بە ناحیەی بالیسان شەش پڕۆژە بە گوژمەی (2.294.000.000) دینار لە قۆناغی سپاردندان.
چالاکیی تەندەرەکان
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندنەکەی پارێزگای هەولێردا ئاماژە بەوە دراوە کە بوودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر 355 پڕۆژە سپێردراوە بە گوژمەی 000. 264.617.793 دینار
بـــوودجــەی وەزارەتــەکــــان 431 پڕۆژە سپێردراوە بە گوژمەی 668.833.429.000 دینار و کۆی گشتیی چالاکیی تەندەرەکان 786 تەندەر بە گوژمەی 933،451،222،000 دینار و 749 پڕۆژەی ڕاســتـەوخــۆ بە گــــوژمـــەی 87.077.567.000 دینار کە کۆی گشتیان دەکاتە 1535 پڕۆژە بە گوژمەی 1،020،528،789،000 دینار و تێکڕای ڕێژەی ئەنجامدانی پڕۆژەکانی چوونەتە بواری جێبەجێکردنه‌وه‌ (%65)ـه‌.
گوندەکان
بە پێی ڕاگەیێندراوەکەی پارێزگای هەولێر چەندین پڕۆژە بۆ لەلایەن بەرێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی هەولێر کراون کە بریتین لە دروستکردنی ڕێگای) گوند و دروستکردنی ڕێگا ناوخۆییەکانی (2) گوند و چاککردنەوەی ڕێگای (6) گوند و چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی (40) گوند.
پڕۆژەکانی کارەبا
بەپێی ڕاگەیێندنەکی پارێزگای هەولێر ژمارەی گوندەکانی سنوری پارێزگای هەولێر بە گشتی (1474) گوندە کە تاکو ئێستا هێڵی کارەبای نیشتمانی و فراوانکردن بۆ (41) گوندیان ڕۆیشتووە و ئەو گوندانەی لە سنووری پارێزگای هەولێر کارەبای نیشتمانییان نییە (11) گوندە که‌ (6) گوندیان هێشتا ئاوەدان نەکراونەتەوە.
پڕۆژە جیاوازه‌کان
بەپێی ڕاگەیێندراوەکەی پارێزگای هەولێر لە ساڵی ڕابردوودا 1013 پڕۆژە کراون بە گوژمەی 324،174،943،731 دینار.
لەو پرۆژانەیش لە بواری کشتوکاڵدا شه‌ش پڕۆژە بە گوژمەی 2،310،487،500 و لە بواری کارەبا 380 پڕۆژە بە گوژمەی 37،188،075،279 دینار و لە بواری پەروەردە 12 پڕۆژە بە گوژمەی 5،619،569،250 دینار و لە بواری تەندروستی 6 پڕۆژە بە گوژمەی 3،156،702،900 دینار و پارێزگا نۆ پڕۆژە بە گوژمەی 1،393،608،800 دینار و لە بواری خزمەتگوزاریی شارەوانی بیست پڕۆژە بە گوژمەی 144،793،375،900 دینار و لە بواری ڕێگاوبان 86 پڕۆژە بە گوژمەی 56،653،684،877 دینار و لە بواری گەشت و گوزارو پارکەکان 83 پڕۆژە بە گوژمەی 56،653،684،877 دینار و لە بواری ئاودا 86 پڕۆژە بە گوژمەی 56،653،684،877 دینار و لە بواری وەرزش و لاواندا 34 پڕۆژە بە گوژمەی 879،798،920 دینار و لە بواری جۆراوجۆریشدا 71 پڕۆژە بە گوژمەی 12،530،009،100 دینار.
شارۆچکه‌کان جێگه‌ی بایه‌خن
بە پێی ڕاگەیاندنەکەی پارێزگاری هەولێر 1013 پڕۆژە لە قەزاکانی هەولێر بە گوژمەی 324،174،943،732 دینار جێبه‌جێ کراون کە 64 پڕۆژەیان لە قەزای خەبات بە گوژمەی 17،045،371،097 دینار و 103 پڕۆژەیان لە قەزای دەشتی هەولێر بە گوژمەی 31،727،413،670 دینار و 25 پڕۆژەیان لە قەزای ڕەواندوز لە گوژمەی 3.662.964.300 دینار و 59 پڕۆژەیان لە قەزای سۆران بە گوژمەی 33،226،059،295 دینار و 134 پڕۆژەیان لە قەزای شەقلاوە بە گوژمەی 2،856،503،.500 دینار و 23 پڕۆژە لە قەزای چۆمان بە گوژمەی 5،567،110،127 دینار و 58 پڕۆژە لە قەزای کۆیە بە گوژمەی 19،212،633،220 دینار و 46 پڕۆژە لە قەزای مەخموور بە گوژمەی 6،188،203،315 دینار و 40 پڕۆژە لە قەزای مێرگەسوور بە گوژمەی 14،480،773،876 دینار و 461 پڕۆژە لە قەزای ناوەندی هەولێر بە گوژمەی 164،499،375،332 دینار جێبه‌جێ کراون.
پڕۆژەکانی بوودجەی تایبەت بۆ پارێزگای هەولێر بۆ سالی 2013 / بە پی ی سێکتەرەکان
بەپێی ڕاگەیاندنەکەی پارێزگای هەولێر لە ساڵی ڕابردوودا بە 72 پڕۆژە بە بوودجەی تایبەت بۆ پارێزگای هەولێر بەپێی سێکتەرەکان بە گوژمەی 67،399،000،000 دینار ئەنجام دراون کە لە بواری کارەبادا 11 پڕۆژە بەگوژمەی 8،886،755،270 دینار و لە بواری تەندروستی دا 1 پڕۆژە بە گوژمەی 3،071،312،000 دینار و لە بواری خزمەتگوزاری شارەوانی دا 32 پڕۆژە بە گوژمەی 33،267،886،800 دینار و لە بواری جۆراوجۆر دا 2 پڕۆژە بەگوژمەی 556،864،000 دینار و لە بورای گەشت و گوزار 19 پڕۆژە بە گوژمەی 14،379،032،418 دینار و لە بواری ئاودا 1 پڕۆژە بە گوژمەی 861،895،100 دینار و لە بواری وەرزش و لاواندا 4 پڕۆژە بە گوژمەی 5،922،151،500 دینار ئەنجام دراون

هەواڵی پەیوەندیدار