٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەساڵی 2013دا پوولی نوێی پۆستەی ھەرێمی کوردستان چاپکرا

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ وەزارەتی گواستنەوەوگەیاندنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەمیانەی ساڵی 2013دا چوار پوولی نوێی پۆستەی چاپکردو پۆستەی ھەرێمی کوردستان لە سەرەتای ساڵی 2013کاریان پێدەکات.

پوولی پۆستەی چاپکراو لە ساڵی 2013پێکھاتوون لە:-

1-ئەلفوبێی سریانی کە مێژووەکەی بەپێی ھەندێک سەرچاوە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی یەکەمی پێش زاین و ھەندێک سەرچاوەی تریش دوورتر دەڕۆن و ئاماژە بەوەدەکەن بۆ شەش ھەزار ساڵ بەر لە زایین دەگەڕێتەوە، ئەلفوبێی سریانی بە میراتگری ئەلفوبێی ئارامی دادەنرێت و دێرنترین ئەلفوبێیە کە تا ئێستا بەکاردەھێنرێت و شێوەزاری شانشینی(رەھا) بووەو تەنانەت یۆنانیەکان لە شارستانیەتی کۆنیانەوە، لەرێگای فینیقیەکانەوە دەستیان بەم ئەلفوبێیە گەیشتوەو بەکاریان ھێناوە.

ھەروەھا عەرەبیش ھێڵی (کوفی)یان لە ئەلفوبێی سریانی وەرگرتووە، دیزاینەری پوول (بەشدار ئازاد سەعدی) یەو نرخی پوول (250) دینارە.

2- جل و بەرگی فۆلکلۆری ئافرەتانی تورکمانی و لە ئەرشیفی (سنان چەلەبی) وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لە کابینەی حەوتەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان وەرگیراوە، نرخی پوول (500) دینارو لەلایەن (ئیشۆ اویتر ئیشۆ) دیزاین کراوە.

3- سومبولی ھەولێر بۆ پایتەختی گەشتیاری عەرەبی بۆ ساڵی 2014  کە لەلایەن پارێزگای ھەولێر بڕیاری لەسەردراوەو نرخی پوول (1000) دینار، دیزاینەری پوول (بەشدار ئازاد سەعدی).

4- ھەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان لە 21-9-2013و نرخی پوول (5000) ھەزار دینار، دیزاینەری پوول ( ئیشۆ اویتر ئیشۆ)

بەپێی گرێبەستێکی پۆستەی ھەرێم، لەگەڵ چاپخانەی (Green Glory) ی لوبنانی بەشێوازێکی ھونەری و کوالیتی ستانداردی جیھانی پوولەکانی پۆستەی ھەرێم چاپکراون.

هەواڵی پەیوەندیدار