كەسێكی خۆكوژ لەناو بینای تەلەفزیۆنی ئاسمانی سەڵاحەدین خۆی تەقاندوەتەوە

سەڵاحەدین - KDP.info/سەرچاوە ئەمنییەكان لە پۆلیسی پارێزگای سەلاحەدین ئاشكرایانكرد، كەسێكی خۆكوژ لەناو بینای تەلەفزیۆنی ئاسمانی سەلاحەدین لەناوەڕاستی شاری تكریت خۆی تەقاندوەتەوە. بە پیێ زانییارییەکانی گەیشتوو، تەقینەوەكە دوای ئەوە روویداوە ، کە ژمارەیەك چەكداری نەناسراو هەڵیانكوتاوەتەسەر بینای هەردوو تەلەفزیۆنی عێراقییە و تەلەفزیۆنی سەلاحەدینو لەگەڵ هێزە ئەمنییەكاندا پێكدادان روویداو و کوژراو برینداری لێکەوتەوە . بەپێی دواین زانیارییەكان، هێزە ئەمنییەكان هێرشبەرەكانیان كوشتووەو كۆنترۆڵی بارەگای هەردوو تەلەفزیۆنەكەیان كردۆتەوەو، بەڵام بەهۆی تەقینەوە خۆكوژییەكەوە ژمارەیەك كارمەندی تەلەفزیۆنی سەلاحەدین برینداربوون.ئەو هێرشە بۆسەر دوو دەزگای راگەیاندن لەكاتێكدا روودەدات بەر لەچەند رۆژێك، ژمارەیەك چەكدار كچە رۆژنامەنوسێكیان لە شاری موسڵ كوشتودواتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بکوژەکە دەستگیرکرا .




