٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بە هۆی وەرگەڕانی كەشتیەك لە ئیزمیر 27 سەرنشین كوژران و برینداربوون

سەرچاوە: KDP.info

تورکیا -  KDP.info/وەرگەڕانی كەشتیەك لە حەوزی كەشتیخانەی ئیزمیر 27كوژراو و برینداری لێكەوتەوە لێکۆلینەوەش لە بارەی دەستنیشانکردنی هۆکارەکە بەردەوامە. سەرۆكایەتیی ئەركانی سوپای توركیا ئاشكرای كرد وەرگەڕانی كەشتیەك لە حەوزی كەشتیخانەی ئیزمیر 27كوژراو و برینداری لێكەوتەوە.  سەرۆكایەتیی ئەركانی سوپای توركیا رایگەیاند، بەهۆی وەرگەڕانی كەشتیەك لە حەوزی كەشتیخانەی ئیزمیر 10كەس گیانیان لەدەست دا و 17كەسی دیكەش بریندار بوون.رۆژنامەی تەرفی تورکیا لە ماڵپەری سەرۆك ئەركانی توركیا گواستۆتەوە، کە كەشتییەكە بەلای راستدا كەوتووە و تا بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە نەزانراوە  هۆكاری وەرگەرانی ئەوکەشتییە چی بووە، سەبارەت بە رەوشی بریندارەکانیش  باس لەوەكراوە دۆخی تەندروستیی بریندارەكان باشە. هاوکات ڵیكۆڵینەوە لەبارەی رووداوەكە دەستی پێكردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار