٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بە پەنجە چاوی ژنەكەی دەردەهێنێت

سەرچاوە: KDP.info

چین - KDP.info/ پاش ئەوەی بۆی دەركەوت كە پەیوەندی لەگەڵ پیاوێكی تردا هەیەو بەنیازە لەم جیابێتەوە، لەوڵاتی چین پیاوێك چاوی ژنەكەی دەرهێنا.

مانگی نۆڤەمبەری ساڵی رابردوو پاش ئەوەی لەمێردی یەكەمی جیادەبێتەوە، ئەو ژنە تەمەن 39 ساڵە كە نازناوەكەی لی-یەو خەڵكی شاری یولین-ی سەربە هەرێمی گوانگشییە لەباشوری چین، لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە بە مێردی دووەمی گەیشتووە كە نازناوەكەی لۆنگ-ەو خەڵكی هەرێمی هونانە لەباشوری ناوەڕاستی وڵات.

سێ مانگی یەكەمی پەیوەندی نێوان ئەم دوانە، بەخۆشی بەڕێوەچووەو لەزۆر شتدا هاوبەش بوون و لەو ماوەیەدا ژنەكە هەرچییەكی لە لۆنگ داواكردبێت، بۆی جێبەجێكردووە.

دواتر پاش ئەوەی لۆنگ داوا لە لی دەكات لەدانەوەی نیوەی ئەو 150 هەزار یوانی چینی (15 هەزار جونەیهی ئیستەرلینی)یەی خێزانەكەی بۆ بازرگانیی بەراز قەرزی كردووەو لی داواكارییەكە رەتدەكاتەوە، هەڵسوكەوتی لۆنگ دەگۆڕێ و بەتوندوتیژی مامەڵەی لەگەڵدا دەكات و جلەكانی لەبەر دادەكەنێت و بەڕوتی لێی دەدات.

دواتر ژنەكە هەوڵدەدات وازی لێ بهێنێت بەڵام لۆنگ ئای دی كارتەكەی دەشارێتەوەو هەڕەشەی ئەوەی لێدەكات ئەگەر شتی وابكات پەلاماری خێزانەكەشی دەدات. پاش چەند هەفتەیەك لەترسناندن، دواجار لی بەناچاری شوی پێدەكات، بەڵام لۆنگ بەردەوام دەبێت لەتوندوتیژی و لێدانی و بەڵگەنامەی هاوسەرگیرییەكەشیان دەشارێتەوە.

جارێكیش لۆنگ پاش ئەوەی لەشوێنێكی گشتی، لەنزیك وێستگەیەكی شەمەندۆفێر لەژنەكەی دەدات، پۆلیس ئاگاداری دەكاتەوە.

پاش چەشتنی چەند مانگێك نەهامەتی و توندوتیژی، دواجار لی لەكۆتایی مانگی ئەیلولی رابردوو رادەكات و دەگەڕێتەوە بۆ شاری یولین و پاش ئەوەی لەلایەن هاوڕێیەكییەوە بە پیاوێك دەناسێنرێت، پەیوەندی لەگەڵ ئەو پیاوەدا دروستدەكات.

لە 13ی ئەم مانگە، لۆنگ بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو هەڵدەكوتێتە سەر خانووە بەكرێگیراوەكەی ژنەكەو هێرشدەكاتە سەر كەپڵەكەی. لی هەوڵدەدات رێی لێ بگرێت كە لەكەپڵەكەی نەدات بەڵام لۆن پەلاماری لیش دەدات و بە پەنجە چاوی چەپی دەردەهێنێت. دواتر هەر خۆی دەیبات بۆ نەخۆشخانەو پۆلیسیش لەڕوداوەكە ئاگاداردەكاتەوەو بەهۆی ئەو پەلامارەوە لۆنگ لەڕۆژی سێشەممەی رابردووەوە راگیراوە.

لی كە ئێستا چاوێكی بەتەواوەتی لەدەستداوە، دەڵێت لەلایەن مێردەكەیەوە تۆقێنراوەو داواش لەگروپەكانی مافی ژنان و دامەزراوە یاساییەكان دەكات لەو تەنگژەیە رزگاری بكەن.

هەواڵی پەیوەندیدار