٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عەلی باباجان: ئامانجی ئۆپەراسیۆنی دژی گەندەڵی تێکدانی ئارامی توركیایە

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە-KDP.info/ جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا عەلی باباجان لە بارەی ئۆپەراسیۆنی دژی گەندەڵیكە 17ی ئەم مانگە لە ئەستەنبۆڵ سازكرا و بە هۆیەوە ژمارەیەك بەپرسی حكوومەت دەستگیر كران، رایگەیاند كە ئەو ئۆپەراسیۆنە ئۆپەراسیۆنێكی نایاساییە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی تی ئار تی بڵاویكردەوە كە جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا عەلی باباجان رایگەیاندووە كە ئەو ئۆپەراسیۆنە ئۆپەراسیۆنێكی نایاساییە و لە دژی ئارامی و بەهێز بوونی توركیا ئەنجام دراوە.

عەلی باباجان لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا باسی ئەوەی كردووە كە ئەو ئۆپەراسیۆنە بۆ نەهێشتنی گەندەڵی ساز نەكراوە بەڵكو بۆ تێكدانی باری ئەمنی و ئارامی توركیا ئەنجام دراوە، چونكە لە سەد هەواڵی میدیا دەرەكییەكان 97 یان لە سەر ئارامی توركیان، بۆیە بۆمان دەردەكەوێت كە مەبەستی ئەو ئۆپەراسیۆنە گەندەڵی نییە بەڵكو تێكدانی باری ئەمنی و بەهێز بوونی توركیایە.

باباجان جەختی لەوە كردووەتەوە كە لە بورسەی جیهانی بە هۆی ئەو ئۆپەراسیۆنەوە كۆمپانیا توركییەكان 20 ملیار دۆلار زەرەریان كردووە و بە هۆی بەرتەسك كردنەوەی بازنەی گەشەپێدانی دراوی لە لایەن بانگی ناوەندی ئەمه‌ریكایشەوە زیاتر لە 41 ملیار لیرە زەرەر بەر توركیا كەوتووە و ئەمە هەمووی دەرئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنەن.

هەواڵی پەیوەندیدار