٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە موسڵ پێشمەرگەیەک کوژرا

سەرچاوە: KDP.info

موسڵ-تایبەت بەKDP.info/ بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای موسڵ ئاشکرایکرد،ئەمڕۆ لەپارێزگای موسڵ پێشمەرگەیەک لەبەردەرگای ماڵەکەی لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو کوژرا.

سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای موسڵ بەkdp.infoراگەیاند:ئەمڕۆ لەگەرەکی رەشیدیە لە پارێزگای موسڵ پێشمەرگەیەک بەناوی ئوسامە لەبەردەرگای ماڵەکەی لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو تەقەی لێکرا،لەئاکامدا گیانی لەدەستدا.

سەعید مەموزینی گوتیشی:رۆژانە خەڵکی بێ تاوان دەکوژرێت و ھێزە ئەمنییەکانیش توانای پاراستنی ھاووڵاتیانیان نییە و رۆژ بەرۆژ رەوشی ئەمنی پارێزگای موسڵ خراپتر دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار