وەزارەتی ئەوقاف : ئەومەلایەی لە ھەڵهبجە دەستگیرکراوە بە بڕیاری دادگا بووە

ھەڵهبجە-تایبەت بەKDP.info/ بەرێوبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، ئەو مەلایەی ئەمڕۆ لە قەزای ھەڵهبجە دەست گیرکراوە لە لایەن ھێزەکانی ئاسایش بە بڕیاری دادگا بووە.
مەریوان نەقشبەندی بەرێوبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.info راگەیاند: ئەمڕۆ وتارخوێن و پێشنوێژێک لە ھەڵهبجە لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکراوە و ئێمەش وەکو وەزارەتی ئەوقاف بەدواداچونمان بۆ کردووە کە ئەو مەلایە بە بڕیاری دادگا دەست گیرکراوە.
مەریوان نەقشبەندی گوتیشی: ئاسایش گوتویەتی کە بەڵگەیان ھەیە، بۆیە ئەو مەلایەیان دەستگیر کردووە، ئەگەر لە دادگا روونبووە ئەو مەلایە گەنجانی رەوانەی سوریا کردووە ئێمە ھیچ لاریمان نییە لە گرتنەکەی، بەڵام ئەگەر ئەو کارەی نەکردبێت پێویستە ئاسایش داوای لێبوردن بکات.
ئەمڕۆ ئاسایشی ھەڵهبجە بەرپرسی مەڵبەندی یەکی بزوتنەوەی ئیسلامی و پێشنوێژو وتارخوێن مەلا عوسمان سەید ئەحمەدیان دەست گیرکرد بە تۆمەتی ناردنی گەنجان بۆ سوریا بەمەبەستی جیھاد کردن.




