ئاگادارییه‌ك له لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف

به‌مه‌به‌ستی دیاری كردنی یه‌كه‌م رۆژی مانـگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، لیژنه‌ی باڵای بینینی مانـگ لە وەزارەتی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەكی راگەیاند كە ئەمە دەقەكەیەتی:
به‌مه‌به‌ستی دیاری كردنی یه‌كه‌م رۆژی مانـگی ره‌مه‌زانی پیرۆز لیژنه‌ی باڵای بینینی مانـگ ئـێـواره‌ی رۆژی پێـنـج شه‌ممه 19 – 20/7/2012 به‌رامبه‌ر به 29 /شه‌عبان/1433 كۆچی له دیوانی وه‌زاره‌ت كۆ ده‌بنه‌وه.
بۆیه داواكارین له دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان كه چاودێـری بینینی مانـگ بكه‌ن و په یوه‌ندی بكه‌ن به لیژنه‌ی بالای بینینی مانگ یانزیك ترین شوێنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئه‌وقاف .
تێبینی:
له كاتی بینینی مانگ ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بكه‌ن ژماره مۆبایل 07504459657
سلام كریم سیدان
یا ئیمێلی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف
info(at)merakrg.org




