فەریق جەبار یاوەر: بەدواداچون بۆ دەستگیركردنی داواكراوەكان كە لە لایەن دادگاوە داواكراونبەردەوامە

هەولێر- تایبەت بە KDP.info / لە درێژەی كارو چالاكییەكانی ژوورەكانی ئۆپەراسیۆنی هابەشی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی ناوخۆ و دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەمەبەستی بە دواداچوون و جێبەجێكردنی فەرمانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان رێزدار مەسعود بارزانی بۆ دەستگیركردنی داواكراوەكان كە لە لایەن دادگاوە داواكراون. ئەمرۆ دووشەممە كاتژمێر 10ی سەر لە بەیانی لێپرسراوانی باڵا وفەرماندە و ئەفسەرانی پایەبەرزی وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە و ئاسایشی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە نوسینگەی تایبەتی ئەمینداریەتی گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لەشاری هەولێر كۆبوونەوە و بەسەرپەرشتی بەرێزان فەریق جەبار یاوەر مەندە ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە و ئەندام و وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزەكانی پاراستنی هەرێم و لیوا ی ماڤپەروەرعەبدولڵاخەیلانی بەرێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێم كۆبوونەوەیهكی دەوری ژووری ئۆپەراسیۆنی باڵا و ئۆپەراسیۆنی ناوچەكانی كوردستانیان ئەنجامدا. لە كۆبوونەوەكەدا سەرەتا فەریق جەبار یاوەر مەندەئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان وێرای بە خێرهاتن تیشكی خستە سەر كارو چالاكییەكانی رابردوو پێشتر هاوكات كارو چالاكییەكانی ژوورەكانی ئۆپراسیۆنی بەرز نرخاند كە توانیویانە زۆربەی ئەو داواكراوانە رادەستی دادگا و یاسا بكەن.
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە جەختی لەوە كردەوە كە بە پێی فەرمانی رێزدار سەرۆكی هەرێم پێویستە هەموو داواكراوەكان رادەستی دادگا بكەین و ئەوەی لە سەر شانی ئێمەیە، ئەوەیە كە هەموو داواكراوەكان دەستگیر و رادەستی دادگا بكەین. فەریق جەبار یاوەر گوتیشی : وەك ژووری ئۆپەراسیۆن بەردەوام دەبین و خۆشحاڵی خۆشی پیشاندا بەو هەماهەنگیە و پەیوەندییەی نێوان ژوورەكانی ئۆپراسیۆن هاوبەش.ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە گوتی: ئەو داواكراوانەی ماونەتەوە و دادگا داوای كردوون بەشێكیان لە دەرەوەی عێراقن و بەشێكی تریان لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارهی هەرێم نیشتەجێن یان لە شارەكانی ناوەراست و خواروی عێراقن و بەشێكی دیكەش هاووڵاتی و پۆلیس و پێشمەرگەو ئاسایشن.
پاشان بەرێوبەری گشتی پۆلیسی هەرێم وێرای دەستخۆشی لە ژوورەكانی ئۆپراسیۆنی باڵا كە لە 9ژووری ئۆپراسیۆن پێكهاتوون جەختی لەبەردەوام بوون و بەدواداچوونی كار و چالاكییەكان كرد.بۆ زانین و ئاگاداری زیاتر كە لە سەرەتای دامەزراندنی ژووری ئۆپەراسیۆنی باڵای هاوبەش و ژوورەكانی ئۆپەراسیۆنی ناوچەكان لیستی داواكراوان لە لایەن دادگاكانەوە كە پێشكەش بە ژووری ئۆپەراسیۆنی باڵا كرا بوو ژمارەی (2337) داواكراوی هەمە جۆری تیدابوو كە لەو كاتەوە هەتاكو ئێستاكە ژمارەێكی زۆریان دەستگیر كراون و تەسلیم بە دادگاكان كراون و تەنها نزیكەی (800)داواكراو ماوە كە دەستگیر نەكراوە كەژمارێكی زۆری لە دەرەوەی سنووری هەرێم و عێراقن. لە كۆتاییدا بریار درا دوایێن راپۆرت و هەروەها پێشنیار و ئاستەنگەكانی بەردەم پرۆسەكە پێشكەش بە سەرۆكایەتی هەرێم و حكوومەتی هەرێم و وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە بكرێت.




