وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا: بارودۆخ له سوریا له كۆنترۆڵ دەرچووە

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه ئاژانسی رۆیته‌رز بلاَویكردۆته‌وه لیۆن بانیتای وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیدا له‌گه‌ڵ ولیام هێگی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیادا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، دوای ڕوداوه‌كانی ئه‌مرۆی سوریا ئه‌وه ڕونبۆته‌وه كه له‌ئێستادا بارودۆخی ئه‌و ولاَته له‌كۆنترۆڵ ده‌رچووه.
بانیتا نیگه‌رانی خۆشی پیشانداوە له‌زیادبوونی توند و تیژیه‌كانی سوریا، هه‌روه‌ك جه‌ختیشی لەوەكردۆتەوە كە پێویستی فشاره جیهانیه‌كان له‌سه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د زیاتربكرێت تا ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی بێت.




