٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ساڵی‌ 2013 لە هەولێر هەزارو 535 پرۆژە جێبەجێكراوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر – KDP.info / پارێزگاری‌ هەولێر رایگەیاند، لە ساڵی‌ 2013دا لە هەولێر، هەزارو 535 پرۆژەیان جێبەجێكردووە، باسی‌ لەوەش كرد، حكوومەتی‌ هەرێمی کوردستان 20 ملیۆن دۆلاری‌ بۆ شاری‌ هەولێر تەرخان كردوە، بۆئەوەی‌ ببێتە پایتەختی‌ گەشتیاری‌ لەساڵی‌ 2014دا. لە كۆنفرانسێكی‌ رۆژنامەنوسیدا پارێزگاری هەولیر كاروچالاكییەكانی‌ ئەو شارەی لەسەر ئەستۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستانو پارێزگاری هەولێرەوە دروست دەکریت، خستەڕوو، ئاماژەی‌ بەوە كرد، لە ساڵی‌ 2013دا هەزار و 535 پرۆژەیان جێبەجێكردوە. نەوزاد هادی پارێزگاری‌ هەولێر راشیگەیاند، حكومەتی‌ هەرێمی کوردستان 20 ملیۆن دۆلاری‌ بۆ شاری‌ هەولێر تەرخان كردووە، بۆئەوەی‌ لە ساڵی‌ 2014دا ببێتە پایتەختی‌ گەشتوگوزار. باسی‌ لەوەش كرد، لە ئێستادا لەسەدا 65ی‌ پرۆژەكانیان تەواوكردووە و بە جۆرێكیش كارەكانیان تەواو كردووە، كە لە داهاتوودا دووبارە پرۆژەكان نەكرێنەوە.سەبارەت بە کەموکورییەکانی بەشیک لە پرۆژەکانیش پارێزگاری هەولێر رایگەیاند : بۆ هەر کەموکورییەک بەدواداچوونیان کردووە ، هەر کۆمپانیا و لایەنێکیش کەمترخەمی نواندبیت بەپیێ یاسا سزا دەدرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار