٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وادەی تۆماركردنی ناوی لیست و هاوپەیمانی و كاندیدان بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاكانی هەرێم دیاریكرا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر - KDP.ino/ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق وادەی تۆماركردنی ناوی هاوپەیمانەتییەكان و لیستەكان و ناوی كاندیدەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانی دیاریكرد.

لە لێدوانێكی بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن سەربەسەت مستەفا سەرۆكی كۆمسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق ڕایگەیاند، كە ئەوان لە بەیانیەوە واتە (24) ئەم مانگە دەست دەكەن بە ئامادەكارییەكان بۆ هەلبَژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێم لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەری عێراق كە وا بڕیارە لە (30/4/2014) بەرێوە بچن.

لەو باریەوەش ناو براو وادەی پێشكەش كردنی كیانە سیاسی و هاوپەیمانەكان و هەروەها لیستی كاندیدەكانی ڕاگەیاند كە بەم شێوەیەیە: 24 تا 27 / 12/ 2013 بۆ كیانە سیاسییەكان . 24 تا 28 / 12/ 2014 بۆ هاوپەیمانیەتییەكان . 24 /12/ 2013 تا 2 / 1 / 2014 بۆ لیستی كاندیدەكان .

هەواڵی پەیوەندیدار