ره‌وشی عێراق به هه‌ڵبژاردنێکی رووکه‌ش ئاڵۆزتر ده‌بێت

هەولێر-/ KDP.infoسه‌رۆکی لیستی وه‌ته‌نیه پێی وایه، ره‌وشی عێراق له ئاستێکی زۆر دژواردایه و هه‌ڵبژاردنی ساخته‌ش چاره‌سه‌ریی بارگرژییه‌کانی ئێستای عێراق ناکات.
له‌به‌یاننامه‌یه‌کیدا که‌وێنه‌یه‌کی ده‌ست راکەیاندنەکان که‌وت، ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆکی لیستی وه‌ته‌نیه رایگه‌یاند، ره‌وشی عیراق له ئاستێکی زۆر دژواردایه و پێشبینی بارگرژیی زیاتر ده‌کرێت له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق و ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست"، وتیشی: پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق جگه له‌به‌شکردنی زیاتری کۆمه‌ڵگه‌ی عێراق هیچی دیکه به‌رهه‌مناهێنێت.
به‌وته‌ی عه‌لاوی، دیارترین هۆکاری پشێوی له‌عێراق سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕو ئابڵوقه‌و داگیرکاریی بوو که له‌بری خستنی ده‌سه‌ڵات، کۆمه‌ڵگه‌ی له‌به‌ر یه‌ک هه‌ڵوه‌شان، گوتیشی: سیاسه‌تی حکوومه‌تی عێراق ئه‌وه‌نده‌ی دیکه کۆمه‌ڵگه‌ی په‌رته‌وازه‌کرد و له‌بری ئه‌وه‌ی پێکهێنانی حکوومه‌ت له‌دوای پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی 2010 له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌رکه‌وتن و به‌ده‌ستهێنانی زۆرینه‌ی ده‌نگ پێکبهێنرێت، که‌چی له‌سه‌ر بنه‌مای تایه‌فی پێکهێنرا که‌پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماکانی ده‌ستوری عێراقه.
عه‌لاوی ئه‌وه‌شی وت که، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌کی عێراق دواخستن یان ئه‌نجامنه‌دانی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق له‌ئارادابێت ، یا هه‌ر هه‌ڵبژاردنێکی رووکه‌شی تێدا ئه‌نجام بدرێت و له‌پاڵیدا چه‌ند هێز و لایه‌نێک بێنه گۆڕه‌پانی سیاسی و به‌وهۆیه‌وه پێکهێنانی حکوومه‌ت له‌گه‌ڵیان ئاسته‌م بێت، روونیشکرده‌وه که، ئاماده‌نه‌بوونی سه‌رۆکاریه‌تی کۆمار و کۆتایی هاتنی واده‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌وه‌نده‌ی دیکه قه‌یرانه‌کان قوڵتر ده‌کاته‌وه و کاره‌ساتێکی گه‌وره به‌سه‌ر عێراق و ناوچه‌که‌دا دێنێت.
بڕیاریشه کۆتایی مانگی چواری ساڵی داهاتوو پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجام بدرێت، هه‌روه‌ک رۆژی 15 حه‌وتی ساڵی داهاتوو واده‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ره‌سمی کۆتایی دێت، له‌حاڵێکدا پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که ئه‌نجام نه‌درێت له‌واده‌ی خۆی، ئه‌وا عێراق تووشی بۆشایی سیاسی ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی ته‌نگژه‌و ئاسته‌نگی زیاتر له‌ئارادا ده‌بێت




