٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەهۆی تەقەوه‌ له‌ چەمچەماڵ كەسێك كوژرا

سەرچاوە: KDP.info

چەمچەماڵ - تایبەت بە KDP.info/ شەوی ڕابردوو لەئاكامی شەرە تەقەی نێوان چەند چەكدارێك و هێزەكانی ئاسایشی چەمچەماڵ كەسێك كوژران و یەكێكی دیكەش برینداربوو.

لەمبارەیەوە سەرچاوەیەك لە چەمچەماڵ بە KDP.infoی راگەیاند كە شەوی رابردوو ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئۆپڵ كە ژمارەیەك كەسی چەكداری تێدابووە بەرەوە ئاسایشی چەمچەماڵ هاتوون و دوای چەند جارێك ئاگاداركردنەوەیان لەلایەن ئاسایشەوە بەلام نەوەستاون و بەو هۆیەشەوە هەردوو لا تەقەیان لەیەكتری كردووە و كەسێكی تەمەن 13 ساڵ كوژراوە و یەكێكی دیكەش برینداربووە.

سەرچاوەكە ئاشكراشی كرد كە ژمارەی چەكدارەكان سێ‌ چەكداربوونە و دوای ڕووداوەكەش ئەفسەری ئێشكگری پۆلیسی چەمچەماڵ لێكۆڵینەوەی لەڕووداوەكە دەست پێ‌ كردووە لەسەر فەرمانی دادوەری دادگا چەمچەماڵ تەرمی كوژراوەكە ڕەوانەی پزیشكی دادوەری كرا بەمەبەستی لێكۆڵینەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار