رێكخراوی تەندروستی جیھانیWHO : تەندروستی ئاوارەكانی سوریا لەھەرێم نایابە

هەولێر - KDP.info/ رێكخراوی تەندروستی جیھانی(WHO) ئاشكرایكرد هیچ نەخۆشییەكی ترسناك لەنێو ئاوارەكانی رۆژئاوای كەمپەكانی هەرێمی كوردستان نییە.
رێكخراوی تەندروستی جیهانیWHO رەوشی تەندروستی پەنابەرانی رۆژئاوا لەهەرێمی كوردستان بە ئاسایی دەزانێ و پێیوایە خزمەتگوزارییەكانی تەندروستی هیچی لەو خزمەتگوزاریانە كەمتر نیە كە بۆ ئاوارەكانی سوریا لەوڵاتانی دەوروبەر پێشكەش دەكرێ.
نوێنەری رێكخراوی تەندروستی جیهانیWHO لەهەرێمی كوردستان محەمەد حەماشە، لەلێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆلۆ گوتی: رەوشی تەندروستیی ئاوارەكانی سوریا لە نێو كەمپەكانی ھەرێمی كوردستان نایابە و هیچ جیاواز نییە لەو خزمەتگوزارییانەی لە وڵاتانی دەوروبەر پێشكەش بە ئاوارە سورییەكان دەكری"
حەماشە بەدڵنیاییەوە باسی لەوەكرد هیچ مەترسییەك لەبارەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی كوشندە یان مەترسیدار لەنێو ئەو كەمپانەدا نییە و گوتی: ئەو خزمەتگوزارییە تەندروستییانەی حكومەتی هەرێم پێشكەشی ئەو ئاوارانەی دەكات وایكردووە هیچ مەترسییەكی ئەوتۆ لەسەر بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ترسناك نەبیت.




