ناحیەی سەعدییە کەزۆربەی دانیشتوانەکەی کوردن چۆڵ دەکرێت

سەعدییە – KDP.info / سەرۆكی ئەنجوومەنی ناحیەی سەعدیە ڕایدەگەیەنێت دیموگرافیای ناحیەی سەعدیە گۆرانكاری بەسەردا هاتووە تەنها لەماوەی ئەمساڵدا 420 خێزان ناحیەكەیان چۆڵكردوە و ڕیانكردوەتە قەزاكانی كەلارو خانەقین و پارێزگای سلێمانی. ئەسعد صاڵحی ،سەرۆكی ئەنجوومەنی ناحیەی سەعدیە بەئاژانسی (أخباریە)ی ڕاگەیاندوە : لەئێستادا ناحیەی سەعدیە رووبەرووی گۆرانێكی گەوەرە بووەتە لە ڕووی دیموگرافیەوە بە هۆی ئەو نائارامی و گرفتە ئەمنیەوە كە رووبەرووی ناوچەكە بونەتەوە. سەرۆكی ئەنجوومەنی ناحیەی سەعدیە ڕاشیگەیاندووە: لەماوەی تەنها ئەمساڵدا 420 خێزانی ناحیەكە كۆچیانكردوە بۆ ناوچەكانی خانەقین و كەلار و پارێزگای سلێمانی ، ئاماژەی بەوەشدا : ئەو كۆچكردنە تەنها كورت نەبوەتەوە لە پێكهاتەیەكی دیاریكراودا بەڵكو تەواوی پێكهاتەكانی ناحیەكەی لە كوردو عەرەب و توركمان گرتوەتەوە .جێگەی ئاماژەیە ناحیەی سەعدیە سەربە قەزای خانەقینەو زۆربەی دانیشتوانەكەی كوردن و دەكەوێتە ناوچە كێشە لەسەرەكان و ماددەی 140 ەوە.




