٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا: پێویستە نەتەوە یەكگرتووەكان بڕیارێكی توند و یەكلاكەرەوە لەبارەی سووریا بدات

سەرچاوە: AK News

بەپێی هەوالێكی رووسیای ئەمڕۆ دوای تەقینەوەكەی ئەمڕۆ چوارشەممە 19/7/2012ی سووریا وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند: پێویستە نەتەوە یەكگرتووەكان بڕیارێكی یەكلاكەرەوە بۆ چارەسەركردنی دۆخی سووریا بدات

ولیەم هیگ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە لێدوانێكیدا لەبارەی تەقینەوەكەی ئەمڕۆی دیمەشقی پایەتەختی كە تەلاری ئاسایشیی نەتەوەییی سوریای كردە ئامانج و بووە هۆی كوژرانی ژمارەیەك لەگەورە بەرپرسانی ئەمنی ئەو وڵاتە رایگەیاندوو: ئەو جۆرە هێرشە پاڵپشتە بۆ پێویستی وەرگرتنی بڕیارێكی توند و یەكلاكەرەوە لەلایەن نەتەوەن یەكگرتووەكانەوە سوبارەت بسووریا.

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا گوتیشی: بڕوام وایە كە دۆخی سووریا بەپەلە تەشەنە دەكات و ئەو وڵاتە هەڕەشەی پشێوی و رووخانی لەسەرە خراپتر لە چەند مانگی رابردوودا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار