٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەندامە کوردەکانی مەجلیسی شوورای ئیسلامیی ئێران لە گەڵ رووحانی کۆدەبنەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئێران – KDP.info / ئەندامە کوردەکانی مەجلیسی شوورای ئیسلامیی ئێران بەنیازن سەردانی سەرکۆماری ئێران حەسەن ڕووحانی بکەن و بەڵێنەکانی سەردەمی هەڵبژاردنی بەبیری بهێننەوە. سالار مورادی، نوێنەری شاری سنە لە مەجلیسی شوورای ئیسلامیی ئێران، ئاشکرای کرد: کە پارلەمانتارانی کورد بە نیازن لەم حەفتەیەدا سەردانی  حەسەن ڕووحانی بکەنو ئێمە دەمانەوێ ئەو بەڵێنانە بەبیر  ڕووحانی بێنینەوە کە بە خەڵکی کوردی دابوو، دەمانەوێ لەوەش دڵنیا بین کە بەڵێنەکانی لەسەر بنەمای دەستووری و سیاسین. ماڵپەری NNSROJ  بڵاویکردەوە ، کە ئەندامە کوردەکانی مەجلیسی شوورای ئیسلامیی ئێران حەفتەی ڕابردوو، وێڕای ژمارەیەک لە نوێنەرانی کەمینەکانی ناو پارلەمان و بە مەبەستی ناڕەزایەتی بە بایەخ نەدانی بودجەی ساڵی داهاتوو بە هەرێمە کەمینەنشینەکان، دەستیان لە کاری مەجلیس کێشایەوە. مورادی ئەو هەڵوێستەی خۆی و هاوپیشەکانی بە کارێکی  سێمبول   وەسف کرد و گووتی ئەو کارە دەنگی کوردەکانی بە گوێی دەوڵەت گەیاند. بە گوتەی ناوبراو ئامانجی سەرەکیی حکوومەت ئەوەیە کە سەرمایەی زیاتر بۆ پێڕاگەیشتنی ڕێگەوبانی ناوچە کوردییەکان تەرخان و پشتیوانیش لە کەرتی کشتوکاڵ بکات کە سەرچاوەی سەرەکیی داهاتی زۆربەی خەڵکی ناوچەکەیە. سەبارەت بە ئەگەری بێ ئەنجام بوونی دیداری داهاتوویان لەگەڵ ڕووحانی، سالار مورادی گووتی: ئەگەر بێتوو دیدارەکانمان لەگەڵ ڕووحانی و حکوومەتەکەی بێ ئەنجام بێ، بەنیازین جارێکی دیکە دەست لە کاری پارلەمان بکێشنینەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار