لە تورکیا بەهۆی گەندڵییەوە 25 به‌رپرسی دیكه‌ی پۆلیس، له پۆسته‌كانیان دوورخرانه‌وه

تورکیا – KDP.info/ پرسی په‌یوه‌ندیدار به دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی له توركیا، تا دێت ئاڵۆزتر دەبێت و 25 به‌رپرسی دیكه‌ی پۆلیس، له پۆسته‌كانیان دوورخرانه‌وه خۆپیشاندانێكی فراوانیش له دژی گه‌نده‌ڵی له شاری ئه‌سته‌نبول، ده‌ستیپێكرد. له‌و چوارچێوه‌یەدا كه دوای ده‌ستگیركردنی زیاتر له 50 بازرگان، ده‌ستی پێكرد، رۆژنامەی حوریەتی تورکیابڵاویکردەوە: کە ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، جارێكی دیكه ته‌ئكیدی كرده‌وه، گروپه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ئیئتیلافه ره‌شه‌كان، ده‌ستیان له‌و پیلانگێڕییه‌دا هه‌یه و 25 به‌رپرسی دیكه‌ی پۆلیسی له پۆسته‌كانیان، دوورخسته‌وه و هۆشداریدا سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامیی پاكسازیكردنی پۆلیس، له‌لایه‌كی تره‌وه ته‌رمی فه‌رمانده‌ی به‌شی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كانی پۆلیسی ئه‌نقه‌ره‌ش، له ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا، دۆزرایه‌وه و به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانیش، خۆی كوشتوه. هاوكات، هه‌زاران خۆپیشانده‌ر له شاری ئه‌سته‌نبوڵ، به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به تێوه‌گلانی به‌رپرسانی باڵا له گه‌نده‌ڵی، خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ردۆغانیان كرد و پێكدادانی توندیش له نێوان خۆپیشانده‌ران و پۆلیسدا، هاته ئاراوه. معه‌مه‌ر گوله‌ری وه‌زیری ناوخۆش، وه‌ك ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به ده‌ستگیركردنی كوڕه‌كه‌ی، نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی راده‌ستی ئه‌ردۆغان كردووه.




