٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هاوپەیمانیی كوردستان و لیستی عێراقییە سوورن لەسەر وەرگرتنەوەی متمانە لە مالیكی

سەرچاوە: KDP.info

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی هاوپەیمانیی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەێنێت: تا ئەو ساتە هاوپەیمانیی كوردستان و لیستی عێراقییە سوورن لەسەر وەرگرتنەوەی متمانە لە مالیكی.

موحسین سەعدوون جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی هاوپەیمانیی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەئاكانیوزی ڕاگەیاندووە: هاوپەیمانیی نیشتمانی كارنامەیەكی چاكسازیی ڕاگەیاندووە، بەڵام دەبێ ئێمە و هەموو لایەنەكانی تر بەو كارنامەیە ڕازی بین، ئینجا دەبێ جێبەجێ بكرێ.

ئاماژەی بەوەشدا كە تا ئەو ساتە ئێمە وەكو لیستی هاوپەیمانیی كوردستان و لیستی عێراقییە سوورین لەسەر وەرگرتنەوەی متمانە لە نووری مالیكی سەرۆك وەزیران عێراق.

ناوبراو ئاشكرایشی كرد: لە دوو ڕۆژی داهاتوودا شاندێكی پەرلەمانی عێراق كە نوێنەری هەموو پێكهاتەكانی تێدایە بەكوردیشەوە، سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن و لەگەڵ ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەكان و بەرپرسانی تری هەرێم كۆ دەبنەوە لەبارەی بارودۆخی نەوتی هەرێم.

گوتیشی: ئەو لێژنە تەنیا بۆ بینی باردۆخەكە دێن، نەك هەندێك كەس باسی دەكا كە ئەوە لێژنەی لێپرسینەوەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار