٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئێران و گروپی 1+5 دوای سەری ساڵ دەست بە دانووستانەكانیان دەكەنەوە

سەرچاوە: KDP.info

تاران- KDP.info/ وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف رایگەیاند كە ئێران و وڵاتانی ئەندامی گروپی 1+5 لە سەر دەستپێكردنەوەی دانووستانەكانی نێوانیان دوای سەری ساڵ رێككەوتوونە.

لەمبارەیەوە ئاژانسی ئیرنای ئێرانی بڵاویكردەوە كە وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف لە گەڵ بەرپرسی كاروباری سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا كاترین ئاشتۆن گفتوگۆیان كردووە و لە سەر دەستپێكردنەوەی دانووستانەكانی نێوان ئێران و وڵاتانی گروپی 1+5 دوای سەری ساڵ رێككەوتوونە.

بەرپرسی بەشی راگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە كە محەمەد جەواد زەریف و كاترین ئاشتۆن لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا باسیان لە چۆنێتی و كاتی بەردەوام كردنی دانووستانەكانی نێوان ئێران و وڵاتانی رۆژئاوایی كردووە و لە سەر دەستپێكردنەوەی ئەو دانووستانانە دوای پشووی سەری ساڵ رێككەوتوونە.

لە لایەكی دیكەوە پیاوانی ئاینی حوزەی علیمی قم بە شێوەی جیاجیا ناڕەزایەتی خۆیان لە بەرامبەر رێككەوتنی ئێران لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوایی دەردەبڕێن و دەڵێن ناكرێ بە هیچ شێوەیەك متمانە بە دوژمنی خۆمان بكەین و دەبێ مافی پتاندنی یورانیۆمی بۆ ئێران پارێزراو بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار