٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

رەفاندنی كوردانی رۆژئاوا لە لایەن گروپە توندڕەوەكانەوە درێژەی هەیە

سەرچاوە: KDP.info

كۆبانێ-KDP.info/ لەگەڵ بەردەوامبوونی شەڕ و قەیرانی سوریا گوشاری گروپە توندڕەوە چەكدارەكان بۆ سەر كوردانی رۆژئاوا درێژەیان هەیە و گروپی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی شام و عێراق رۆژی یەكشەممە 50 هاووڵاتی مەدەنی كوردیا رەفاند.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دیاربەكر خەبەر بڵاویكردەوە كە رۆژی یەكشەممە رێكخراوی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی شام و عێراق لە سەر رێگای نێوان دیمەیشق و عەفرین هێرشیان کردۆتە سەر چەند ئۆتۆمبێلێكی هاووڵاتیانی كورد و 50 هاووڵاتی كوردیان رەفاندووە.

هەر دوێنێ لە ناوچەی دایرت ئیزا چەند چەكدارێكی سەربە گروپی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی شام و عێراق سێ هاووڵاتی دیكەی كوردیان رەفاندوه‌و تا ئێستا نازانرێ ئەو هاووڵاتییە رەفێنراوانە بۆ كوێ براون.

هەر پەیوەست بە رەوشی رۆژئاوای كوردستانەوە فەتحوڵلاحوسێنی رایگەیاند كە هێزە كوردییەكانی رۆژئاوای كوردستان لە سەر بەشداریكردنیان بە یەك لیست لە كۆنفرانسی جنێڤ2 رێككەوتوونە و بڕیارە كورد بە یەك وەفد بەشداری لەو كۆنفرانسە بكات.

هەواڵی پەیوەندیدار