ئەمهریكا: ئێمه هیچ پەیوەندییەكمان بە ئۆپەراسیۆنەكەی ئەستەنبۆڵەوە نییە

ئەنقەرە-KDP.info/ باڵیۆزی ئەمهریكا لە ئەنقەرە فرانسیسكۆ ریكاردۆنە وەڵامی ئەو ئیدیعایانەی دایەوە كە گوایا ئەمهریكا ئاگاداری ئۆپەراسیۆنی دژی گەندەڵی توركیا بووە و پشتگیری لەو ئۆپەراسیۆنە كردووە.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی خەبەرلەری توركی بڵاویكردەوە كە باڵیۆزی ئەمهریكا لە ئەنقەرە فرانسیسكۆ ریكاردۆنە رایگەیاندووە، حكوومەتی ئەمهریكا ئاگاداری ئەو ئیدیعایانەیە كە لە بارەی ئەمهریكا و باڵیۆزی ئەمهریكا لە ئەنقەرە بڵاو بوونەوە و ئیدارەی ئەمهریكا زۆر ناڕازییە.
ریكاردۆنە جەختی لەوە كردووەتەوە كە ئەمهریكا بە هیچ شێوەیەك ئاگاداری ئەو ئۆپەراسیۆنە نەبووە و پشتگیری لەو ئۆپەراسیۆنە نەكردووە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە داوە كە رۆژی 17ی مانگ كە یەكسانە لەگەڵ رۆژی ئەنجامدانی ئەو ئۆپەراسیۆنە لە گەڵ هیچ باڵیۆزێكی وڵاتانی ئەوروپایی كۆنەبووەتەوە و باسی ئەو ئۆپەراسیۆنەی نەكردووە.
جێگای وهبیرهێنانهوهیه رۆژی شەممە دوای بڵاوبوونەوەی چەند هەواڵێك لە لایەن كەناڵەكانی توركیاوە، سەرۆك وەزیرانی توركیا گوتبووی رەنگە لە رۆژانی داهاتوو چەند باڵیۆزێكی وڵاتانی دەرەكی لە توركیا دەر بكرێن.




