حەسەن جیهاد: ئەگەر یاسای نەوت و غاز دەربچێت ئەوا کورد دەسەڵاتی باشی دەبێت

ئاڵۆزی پەیوەندیەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی نەوت درێژەی هەیەو کوردیش ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر بێتو یاسای نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەبکرێت، ئەوا کورد دەسەڵاتێکی باشی دەبێت لەدەرهێنانی نەوت و دانانی نەخشەی نەوت لەعێراقدا.
لەمبارەیەوە حەسەن جیهاد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسهر لیستی هاوپەیمانی کوردستانی بە پەیامنێری راگەیاندووە:"ئەگەر یاسای نەوت و غاز لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەربچێت ئەوا بەپێی دەستور کورد مافی زۆر شتی هەیەو دەبێت ئەو یاسایەی دەریش دەکرێت ڕەنگدانەوەی دەستوری عێراق بیت."
جیهاد گوتیشی:"بێگومان یاساکە بەشێوەیەک دەبێت، که لەدەرهێنانی نەوت و بەشە نەوتی عێراق بۆ هەرێم و پێکەوە دانانی نەخشەی نەوت و پترۆدۆلار کە ئەوەیان فەرمییە، دەسەڵاتی زۆر بەهەرێم دەدرێت."
ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بۆئەوەشکرد:"ئەگەر یاساکە دەربجێت دەسەڵاتەکانی هەرێم دەبێتە یاسایی و کێشە لەنێوان هەرێم وبەغدا لەسەر پرسی نەوت دروست نابێت."




