زیندانییەکانی خۆپیشاندانەكەی بەردەم كۆنسوڵخانەی ئێران لە هەولێر ئازاد كران

هەولێر- تایبەت بە KDP.info/ پاش ئەوەی ژمارەیەك خۆپیشاندەری رۆژهەڵاتی كوردستان لە بەردەم كونسڵخانەی ئێران لە شاری هەولێر لە 14/11/2013 بەبڕیاری دادوەر زیندانی كران،لە 17/12/2013 دوو لە زیندایەكان بەبڕیاری دادوەر بەكەفالەت ئازاد كران .
ئەمڕۆش تەواوی زیندانییەكان كە ژمارەیان 6 كەسە بەبریاری دادوەر و بەكەفالەت ئازادكران و گەڕانەوە ناو كەس و كاریان.
جێی ئاماژەیە ئەم زیندانیانە بەپێی ماددەی 222 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیركرابوون كە ئەم ماددەیەش تایبەتە بە هێرشكردنە سەر دەزگا فەرمییەكانی حكوومەت.




