٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بڕیاردەری لیژنەی نەوت وغاز: سەردانی شاندی حکوومەتی ھەرێم بۆ بەغدا ھەنگاوێکی ئیجابیە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ بڕیاردەری لیژنەی نەوت وغاز لەپەرلەمانی عێراق دەڵێت:چونی شانێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا ھەنگاوێکی ئیجابیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم وبەغدا، جەختیشیکردەوە، رەنگە نزیک بوونەوەی ھەڵبژاردنەکان کاریگەری لەسەر ئەو گفتوگۆیانە ھەبێت.

د.رزگار بڕیاردەری لیژنەی نەوت وغاز لەپەرلەمانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند:بڕیارەشاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرانی بەغدا بکات لەبارەی چەندین پرس گفتوگۆبکات نەک تەنھا نەوت وەکو بودجە و بودجەی پێشمەرگە ومادەی 140وچەند پرسێکی دیکە، بەڵام رەنگە نزیک بوونەوەی ھەڵبژاردنەکان کاریگەری له‌سەر ئەو گفتوگویانە ھەبێت، چونکە لایەنەکان شەقامی عێراقیان وا تێگەیاندوە کە ھەرێم زیاد لە بەشی خۆی بودجەی پێدەدرێت.

د.رزگار گوتیشی: ھەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و چونی شاندێکی حکوومەت ھەرێم ولەنزیکەوە لە گەڵ حکوومەتی ناوەند گفتوگۆ بکەن ھەنگاوێکی ئیجابیە و ئەگەری ھەیە بگەنە رێکكەوتنێک ئەگەر ئیرادە ھەبێت.

بڕیاردەری لیژنەی نەوت وغاز راشیگەیاند: حکوومەتی بەغدا دوای ئەوەی ھەڵوێستێکی نەرێنی ھەبوو لەبارەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم بۆ تورکیا لەئێستادا جۆرێک لەپاشگەزبوونەوە لەو ھەڵوێستەی پێوەدیارە، ھەر بۆیەش ئامادەیی دەربڕیوە بۆ گفتووگۆ، چونکە دەزانێت ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم بۆ تورکیا نەک تەنھا لەبەرژوەندی ھەرێمە ، بەڵکو لەبەرژوەندی ھەموو عێراقە.

ئەمەش لەکاتێکدایە وەزیری نەوت عێراق لەلێدوانێکیدا رایگەیاندوە،بڕیارە رۆژی چوارشەممەی داھاتوو شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و لەبارەی چەند پرسێک گفتوگۆ بکەن وئاماژەی بەوەشکردوە، ئومێدەوارین بگەینە رێکكەوتنێک لەبارەی کێشەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار