نێچيرڤان بارزانى: له قۆناغى داهاتوودا هه‌موومان پێكه‌وه كار ده‌كه‌ين

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 22ى ديسه‌مبه‌رى 2013، نێچيرڤان بارزانى جێگرى سه‌رۆكى پارتى ديموكراتى كوردستان، پێشوازى له ئه‌ندامانى خولى سێيه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان له ليستى پارتى ديموكراتى كوردستان كرد.
له ديدارێكدا نێچيرڤان بارزانى سوپاس و ده‌ستخۆشيى سه‌رۆك بارزانى و سه‌ركردايه‌تيى پارتى ديموكراتى كوردستانى پێشكه‌ش به په‌رله‌مانتارن كرد كه له ماوه‌ى چوار ساڵى ڕابردووى كاركردنيان وه‌ك په‌رله‌مانته‌ر، دڵسۆزانه ئه‌ركيان كێشاوه و جێپه‌نجه‌يان له خزمه‌تكردنى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستاندا ديار و به‌رچاو بووه.
له ديداره‌كه‌دا كه فازل ميرانى سكرتێرى مه‌كته‌بى سياسى و ژماره‌يه‌ك له ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سياسيى پارتى كوردستانيش ئاماده‌ى بوون، نێچيرڤان بارزانى هه‌روه‌ها هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ ئه‌ندامانى خولى سێيه‌مى په‌رله‌مان له ليستى پارتى خواست و دووپاتى كرده‌وه كه كار و ماندووبوون و ڕاپه‌ڕاندنى ئه‌ركيان له خولى سێيه‌مى په‌رله‌مانى كوردستاندا مايه‌ى ڕێز و پێزانينه، بۆ قۆناغه‌كانى داهاتووش سوود له شاره‌زايى و ئه‌زموون و لێهاتووييان وه‌رده‌گرن و چاويان له‌وه‌يه له ئۆرگانه‌كانى ديكه‌دا درێژه به ئه‌رك و خزمه‌تيان بده‌ن.
نێچيرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه قۆناغێكى تازه هاتۆته ئاراوه و په‌رله‌مانى كوردستان و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانيش له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك و ئه‌رك و كارى نوێدان و قۆناغى داهاتوو وا ده‌خوازێ كه هه‌موو هێز و لايه‌نه‌كانى هه‌رێمى كوردستان پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به يه‌كده‌نگى و يه‌كهه‌ڵوێستى ڕووبه‌ڕووى ته‌حه‌دديياتى قۆناغى داهاتوو ببنه و هه‌مووان پێكه‌وه خزمه‌تى باشتر به هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن.
نێچيرڤان بارزانى هه‌روه‌ها ڕايگه‌ياند له‌به‌ر ئه‌وه‌ش له قۆناغى داهاتوودا له‌گه‌ڵ هه‌موو لايه‌نه‌كان پێكه‌وه كار ده‌كه‌ين و ئه‌وله‌ويه‌تى يه‌كه‌ممان ئه‌وه‌يه له هه‌موو بواره‌كاندا خزمه‌تێكى باشترى هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ين، بۆ ئه‌مه‌ش پێويستيمان به ڕه‌وشێكى ئارام و سه‌قامگيرييه‌كى سياسى هه‌يه و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مايه هه‌موومان پێكه‌وه بۆ قۆناغى داهاتوو كار ده‌كه‌ين.




