له‌رێوڕه‌سمێكدا ته‌رمی خوای لێخۆشبێت پ.د. سه‌عدی به‌رزنجی گه‌ریه‌ندرایه‌وه هه‌رێمی كوردستان

دوای ئه‌وه‌ی رۆژی هه‌ینی رابردوو پرۆفیسۆر دكتۆر سه‌عدی به‌رزنجی به‌هۆی نه‌خۆشی له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی وڵاتی ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد؛ ئه‌مڕۆ له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ته‌رمی خوای لێخۆشبێت گه‌ڕێنرایه‌وه هه‌رێمی كوردستان و له رێوڕه‌سمی پێشوازی كردن له ته‌رمی خوای لێخۆشبێت پرۆفیسۆر دكتۆر سه‌عدی به‌رزنجی دا سیروان بارزانی نوێنه‌ری سه‌رۆك بارزانی و پارێزگاری هه‌ولێر و ئه‌حمه‌د كانی به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندی كوردستان و عێراقیی پارتی و عه‌لی حوسێن به‌رپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماده‌بوون.




