ئه‌م هه‌فته‌یه وه‌فدی حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا كۆده‌بنه‌وه

به‌غدا – KDP.info / وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئاشكرایكرد، بڕیاره رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌به‌غدا كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان حكوومه‌تی ناوه‌ند‌و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت. له‌ژماره‌ی ئه‌مرۆیدا رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌وسه‌ت، له‌زاری عه‌بدولكه‌ریم لعێبی، وه‌زیری نه‌وتی عیراقه‌وه بڵاویكردوه‌ته‌وه چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حكوومه‌تی به‌غدا كۆده‌بنه‌وه و له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێك له‌وانه بودجه‌ی ساڵی داهاتوو دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان‌و باسی لێوه‌بكرێت. وه‌زیری نه‌وتی عیراق، ئه‌وه‌شی خسته‌روو له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا به‌وردی باس له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی کوستان بۆ توركیا ده‌كه‌ین و هیواداریشین له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بگه‌ینه رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مولایه‌كدا بێت.عه‌بدولكه‌ریم لعێبی، وه‌زیری نه‌وت، ئه‌وه‌شی باسكردوه له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری وزه‌ی توركیا ئه‌وه‌یان باسكردوه كه مه‌سه‌له‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و داهاته‌كانی و وردبینیكردنی تائێستاش له ژێر چاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندایه،به‌هۆی بڕیارێكی پێشتری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه..




