ته‌رمی کەسێکی ئەشکەنجەدراو دوای كوژرانی لە کەرکووک دۆزرایەوە

کەرکووک – KDP.info / هێزه‌كانی پۆلیسی كه‌ركووك له گه‌ره‌كێكی شاره‌كه ته‌رمێكیان دۆزیوه‌ته‌وه ، تا ئێستا ته‌رمه‌كه نه‌ناسراوه‌ته‌وه و بەڵام پۆلیس لە کاتی دۆزینەوەی تەرمەکدا دەرکەوتووە کە ئاسه‌واری ئه‌شكه‌نجه به جه‌سته‌یه‌وه دیاربووە و ئەو کەسە به گوللـه كوژراوه، هەواڵنێری KDP.infoرایگەیاند: ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه هێزه‌كانی پۆلیسی ئاماده‌ی كه‌ركووك له گه‌ڕه‌كی یه‌كی حوزه‌یرانی شاره‌كه ته‌رمێكیان به كوژراوی دۆزیوه‌ته‌وه. لە کاتی دۆزینەوەشیدا ئاسه‌واری ئه‌شكه‌نجه به جه‌سته‌ی تەرمەکەوە دیاره و دەرکەوتووە کە ناوبراو به گوللـه كوژراوه. بەپیێ زانیارییەکان ته‌رمه‌كه ته‌مه‌نی له نێوان (30 بۆ35)ساڵ ده‌بێت و نازانرێت دانیشتووی چ شوێنکە و لە لە کاتی دۆزینەوەشیدا ئاسه‌واری ئه‌شكه‌نجه به جه‌سته‌یه‌وه دیاره‌و به گوللـه كوژراوەو لە چ پپێکهاتەیەکە. تەنها ئەوە نەبێت کە پۆلیسی ئامادەی کەرکووک دوای لێکۆلینەوە بۆ دەرکەوتووە کە تەرمی دۆزراوە، پێش کووشتنی ئه‌شكه‌نجه دراوە و دواتر به گوللـه كوژراوه . لە ئێستەدا ته‌رمه‌كه نه‌ناسراوه و ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كراوه به مه‌به‌ستی پشكنین و ناسینه‌وه‌ی. لێکۆلینەوەش بەردەوامە.




