كه‌یسی جینۆسایدی گه‌لی كوردستان لە هەڵه‌بجە تاوتوی دەکرێت

هەولێر– KDP.info / وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به گرنگه‌وه ده‌ڕوانێته به‌ستنی كۆنگره‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیاوی له شاری هه‌ڵه‌بجه. وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌گرنگه‌وه ده‌ڕوانێته برِیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی عیراقی فیدراڵ سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتننامه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیاوی له شاری هه‌ڵه‌بجه و به‌هه‌نگاوێكی گرنگی ده‌زانێت بۆ ناساندنی كه‌یسی كیمیابارانكردنی ئه‌و شاره. له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان رایده‌گه‌ێنێت كه له‌پاڵ ناساندنی كه‌یسی جینۆسایدی گه‌لی كوردستان و ئه‌و زیانه مرۆیی و مادیانه كه به‌ر خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه كه‌وتووه ده‌خرێنه‌ڕوو كه سه‌رباری وێرانكردنی ژێرخانی ئابوری و خاپوركردنی شاره‌كه، 5000 هاووڵاتی سفیل بونه به قوربانی و 10000 كه‌سیش بریندار‌و كه‌م ئه‌ندامبوون كه تائێستا ژماره‌یه‌كیان به‌ده‌ست ئاسه‌واری ئه‌م چه‌كه كوشندانه ده‌نالێنن. هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراواندا هاتووه كه وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان هیواداره حكوومه‌تی عیراقی فیدراڵ جگه له كاركردن بۆ جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتننامه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیاوی، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ،برِیار له‌سه‌ر قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی شایسته‌ی قوربانیانی و زه‌ره‌رمه‌ندانی وێرانكردن شاری هه‌ڵه‌بجه و شوێنه‌كانی دیکەی كوردستان بدات وه‌ك مافێكی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌و هه‌موو هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی كه كه‌یسی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه و چه‌ند كه‌یسێكی تر له‌لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیراق به جینۆساید ناساندوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به برِیار و هه‌نگاوی كرداریی بیسه‌لمێنێت و مافی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیان و زه‌ره‌رمه‌ندان بۆ خاوه‌ن ماف بگێڕێته‌وه و ئه‌رك و لێپرسراویه‌تی ده‌ستوری و نیشتمانی و مرۆیی به‌رامبه‌ر قوربانیانی گه‌لی كوردستان جێبه‌جێ بكات ئه‌ویش به هه‌نگاونان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیکە.




