ده‌رماڵه‌ی قوتابیانی قوتابخانه هه‌رێمیش ده‌گرێته‌وه

پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق یاسای خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌ی مانگانه‌ی بۆ قوتابیانی قۆناغی سه‌ره‌تایی و ئاماده‌یی په‌سه‌ند كرد، وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمیش دووپاتی ده‌كاته‌وه كه ئه‌و ده‌رماڵه‌یه هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه دلێر تاریق گوتەبێژی وەزارەتی دارایی ھەرێم، لە لێدوانێکی راگەیاندووه بەو پێیەی سیستمی مووچە لە عێراق و ھەرێمی کوردستانیش گشتگیرە ھەر بریارێک لەبارەی زیادکردنی مووچەو دەرماڵەوە بدرێت ئەگەر وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندی دەربرێت ئەوە وەزارەتی دارایی ھەرێمیش پابەند دەبێت و ئەو مینحەیە خەرج دەکات.
جێ ئاماژەیە بەپێی ئەو یاسایە خوێندکارانی سەرەتایی قۆناغی ١ تا ٦ بری ٣٠ ھەزار دیناری مانگانەیان پێدەدرێت و لە ٢٠١٤/٠١/١٠ـەوە خەرج دەکرێت و بۆ خوێندکارانی قۆناغی ٧ تا ١٢ واتا قۆناغی ناوەندی و ئامادەیی بری ٥٠ ھەزار دیناریان پێ دەدرێت و لە ٢٠١٥/٠١/١٠ـەوە خەرج دەکرێت




