٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

شەڕ لە باشووری سودان بەردەوامە و ئەمەریكا نوێنەری خۆی دەنێرێتە ئەو وڵاتە

سەرچاوە: KDP.info

سودان - KDP.info/ شەڕوپێكدادان و توندوتیژی لە باشوری سودان لە نێوان سوپای سودان و چەكدارانی سەربە ریاك مشار جێگری پێشوی سەرۆكی وڵات بەردەوامی هەیە.
هاوكات یەكێتی ئەفریكا لە بەیانامەیەكدا كوشتنی سەربازانی هێزەكانی ئاشتی پارێز و هاوڵاتیانی لە ناوبارەگای هێزەكانی سەربە نەتەوەیەكگرتوەكان بە تاوانی جەنگ لە قەڵەمدا و داوای ئەوەشی كرد بە بۆنەی یادی سەری ساڵی تازەوە بەپەلە شەڕوپێكدادان و توندوتیژی رابگیرێت.
هەرلەوچوار چێوەیەدا سەرچاوەكانی هەواڵ ئەوەیان لە ریاك مشار گواستەوە كە هێزەكانیان توانیویانە كۆنتڕۆڵی ویلایەتی وەحدە بكەن. ه
اوكات مشار ئاماژەی بەوەشكرد ئەگەر ئەو كەسایەتیە سیاسیانەی لەلایەن حكومەتەوە گیراون ئازاد بكرێن ئەوا رەزامەندی لەسەر دەستپێكردنی دانوستان دەردەبڕین. لەلایەكی دیكەوە دوای هێرشكردنە سەر فرۆكەیەكی ئەمەریكی و برینداركردنی چوار سەرباز باراك ئۆباما سەرۆكی ئەمەریكا هۆشداری دایە بەرپرسانی باشوری سودان لە پاراستنی ئەمەریكیەكان لە و وڵاتە.

لەلایەكی دیكەوە جان كێری، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دەڵێت نوێنەری تایبەت دەنێرێت بۆ سودانی باشور بۆ هاندانی وتووێژ لە نێوان لایەنە نەیارەكان لە نوێترین وڵاتی جیهاندا.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دەڵێت باڵیۆز دۆناڵد بوت دەستبەجێ دەڕوات بەرەو ناوچەكە وەك یارمەتیدانێك بۆ ڕەخساندنی زەمینەی وتووێژ بە مەبەستی كۆتایی پێهێنانی ئەو توندوتیژییانەی لە سودانی باشور هەن.

سالڤا كیر، سەرۆكی سودانی باشور لەگەڵ شاندێكی نوێنەرانی 7 وڵاتی ئافریكاییدا كۆبووەوە كە سەردانی جوبا پایتەختی وڵاتەكەیان كردبوو تا تێگەیشتنێكی باشتریان هەبێت لەسەر ئەو قەیرانەی دەشێت ئەم وڵاتە تەمەن 2 ساڵە بخاتە ناو شەڕی ناوخۆییەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار