٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەردۆغان هۆشداریی دەركردنی دایە ژمارەیەك باڵیوزی بیانی

سەرچاوە: KDP.info

توركیا - KDP.info/ لەگەڵ پەرەسەندنی ناكۆكییەكان سەبارەت بە پرۆسەی بەگژداچوونەوەی گەندەڵی لە توركیا؛ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك وەزیرانی توركیا هوشداریدا كە رەنگە هەندێك لە باڵیوزانی بیانی لە وڵاتەكەی دەربكات.

لە چاوپێكەوتنێكی تەلەڤزیۆنی دا ئەردۆغان رایگەیاند كە هەندێك لە باڵیۆزانی بیانی دەستیان هەبووە لە گەندەڵی دا و گوتی كاری خۆتان بكەن ئێمەوە ناچار نین لە وڵاتەكەمان دا جێگەتان بۆ بكەینەوە.  بەپێی ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا ئەردۆغان راشیگەیاندووە كە خەریكی ھەڵكەندنی چاڵن بۆ ئەم دەسەڵاتە، ئێمە ئەو چاڵە لەناو دەبەین، پشت بەخوا لە ٣ی ئاداردا گەلەكەم هەموو ئەمانە لە سندوقی هەڵبژاردن دەخاتە ژێر خۆڵەوە، باوەڕم بە گەل هەیە، ئێمە چەندین كێشەمان لەناو بردووە، چەندین تەڵەمان پۆچەڵ كردوەتەوە، سنگمان رووبەڕووی چەندین كاری ترسناك كردوەتەوە، دەیانەوێ ئەمانەتی ئێوە لەئێمە بسێنن، ئەمانەتی ئێوەمان نەدایە دەستیان، ئەمانەتی ئێوەمان نەخستە سەر ئەرز، تەماشا بكەن زۆر بەئاشكرا روونی دەكەمەوە، كێشەی ئەوانە لەگەڵ ئێمە نییە، كێشەی ئەوانە لەگەڵ گەل و حكومەت و ئاكپارتی یە.

لەلایەن خۆیەوە باڵیۆزی ئەمەریكا لە توركیا رایگەیاند كە ئەمەریكا پەیوەندیی بە بەرەنگاربوونەوەی پۆلیسی توركیا بە گەندەڵی نەبووە.

فرانسیس ریدچاردینۆ باڵیۆزی ئەمریكا لە توركیا لە پێگەی رەسمیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند: هەموو ئەو دەنگۆیانەی باس لە هەڵوێستی رەسمی ئەمریكا لەبارەی هاڵك بانك دەكەن دوورن لە راستییەوە، چونكە ئیدارەی واشنتۆن ئاماژەی بەوە نەكردووە كە هالك بانك گەمارۆی ئابووری سەر ئێرانی شكاندبێت، هاوكات ئەوەیشی رەتكردەوە ئەمریكا لەبارەی پرسی گەندەڵی توركیا رایگەیاندبێت رووخانی ئیمپراتۆریەتێك بەچاوی خۆتان دەبینن. فرانسیس ریدچاردینۆ باڵیۆزی ئەمریكا لە توركیا راشیگەیاند: ئەم لێدوان و قسانە بەناوی ئەمریكاوە دروستكراون و دوورن لەراستییەوە، ئاماژە بەوەش دا واشنتۆن هیچ پەیوەندییەكی بەو هەڵمەت و لێكۆڵینەوانەوە نییە كە لە توركیا دژی گەندەڵی دەكرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار