٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بۆ گفتوگۆ كردن لە سەر پرسی فەلەستین وەزیرانی دەرەوەی كۆمكاری عەرەبی كۆ بوونەوە

سەرچاوە: KDP.info

قاهیرە-KDP.info/ لە قاهیرەی پایتەختی میسر وەزیرانی دەرەوەی كۆمكاری عەرەبی بۆ گفتوگۆ كردن لە سەر پرسی فەلەستین و رەوشی كەرتی غەزە كۆبوونەوە. دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەكە راگەینراوێك لە بارەی ناوەڕۆكی کۆبونەوەکو بڵاو كراوە.

لە راگەینراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، هەر یەك لە سكرتێری كۆمکاری عەرەبی، سەرۆكی كاتی كۆماری عەرەبی وەزیری دەرەوەی لیبیا و سەرۆكی رێكخراوی هاوكاری جیهانی بۆ گەیاندنی ئەو خاڵانەی كە لە سەر رەوشی فەلەستین كۆبوونەوەكە گەیشتووەتە رێككەوتن، بۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا راسپێردراون.

لە بەشێكی دیكەی ئەو راگەینراوەدا ئاماژە بەوە كراوە دەبێ لە چوارچێوەی سنوورەكانی 1967دا بە پایتەختی قودس دەوڵەتی سەربەخۆیی فەلەستینی دابمەزرێ. سیاسەتی ئیسرائیل لە بەرامبەر فەلەستین قەبووڵ ناكرێ و دەبێ ئەو گەمارۆیانەی لە سەر غەزە سەپێندراون بە گشتی هەڵبوەشێنرێنەوە، كۆتایی بە داگیركەری بهێنرێ.

لە بەردەوامی راگەینراوی كۆبووەوەی وەزیرانی دەرەوەی كۆمكاری عەرەبیدا داوای راوەستاندنی دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ یەهودییەكان، ئۆپەراسیۆنەكانی دژ بە خەڵكی فەلەستین و مزگەوتەكان كراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار