ئەردۆغان هەڕەشەی دەرکرنی باڵیۆزی ئەمه‌ریکا لە تورکیا دەکات

تورکیا –KDP.info /دوای ئه‌وه‌ی دادگایه‌كی شاری ئه‌سته‌نبول به ره‌سمی تۆمه‌تی به‌رتیل خۆری و گه‌نده‌ڵی ئاراسته‌ی چەند کەسێک لە ده‌ستگیركراوه‌كانی هه‌فته‌ی رابردوو كرد كه سه‌رۆكی هالك بانك و كوڕی هه‌ر یه‌ك له وه‌زیرانی دارایی و ناوخۆشیان تێدا بوو. سەرۆک وەزیرانی تورکیاش ژماره‌یه‌ك له باڵیۆزی بیانی به ئاژاوه‌گیڕی تۆمه‌تبار كرد و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنیان ده‌كات. دادگایه‌كی شاری ئه‌سته‌نبول به ره‌سمی تۆمه‌تی ئاراسته‌ی 16 كه‌س له 54 بازرگانه ده‌ستگیر كراوه‌كه كرد لای خۆشییەوە ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سەرۆک وەزیرانی تورکیا ئۆپه‌راسیۆنی دژه گه‌نده‌ڵی پۆلیسی به ئۆپه‌راسیۆنێكی چه‌په‌ڵ و پیلانی ده‌ره‌كی تۆمه‌تبار كرد و ژماره‌یه‌ك باڵیۆزی وڵاتانی جیهانی به ئاژاوه‌گێڕی و ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی تۆمه‌تبار كرد و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌كردنی له‌وز باڵیۆزانه كرد و ناڕاسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه‌ی له فرانسیس ریكاردۆنا باڵیۆزی ئه‌مریكا كرد. وەک ماڵپەری گونشی تورکی بڵاویکردەوە: دوای ئه‌و رووداوانه‌ش ئه‌رۆدغان هه‌ڵمه‌تی پاكسازی له‌ناو هێزه‌كانی پۆلیسدا ده‌ستپێكردوه و تا ئێستا نزیكه‌ی 20 به‌رپرس و لێكۆڵه‌ری پۆلیس له پۆستكانیان دوورخراونه‌ته‌وه و له ئێستاشدا هه‌ندێك له راگه‌یاندنه‌كانی توركیا ئاماژه به دروستبوونی دووبه‌ره‌كی له ناو پارتی دسه‌ڵاتداری توركیادا ده‌كه‌ن.




