موئەید تەیب: تائێستا لەلایەن وەزیرە کوردەکان لە کێشەکانی بودجە ئاگادار نەکراونەتەوە

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ وتەبێژی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی لەپەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد،تاوەکو ئێستا بودجە نەگیشتۆتە پەرلەمان،بۆیە نازانن کێشەکانی چین ولە لایەن وەزیرە کوردەکانیش لە ھیچ کێشەیەک ئاگادار نەکراونەتەوە.
موئەید تەیب وتەبێژی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی لەپەرلەمانی عێراق بەkdp.info راگەیاند:بە ھۆی چلەی ئیمام حوسێن وسەری ساڵی نوێ پەرلەمان ھیچ کۆبوونەوەیەک ئەنجام نادات تاوەکو 4/1/2014ودواتر لە ساڵی نوێ دەست بەکۆبوونەوەکانی دەکاتەوە.
موئەی تەیب گوتیشی:ئەمساڵیش وەکو ساڵی رابردو پڕۆژە یاسای بودجە کۆمەلێک کێشەی تێدایە،بەڵام تاوەکو ئێستا نەگیشتۆتە پەرلەمان بۆ ئەوەی بزانن کێشەکان چین.
تەیب رونیشیکردەوە،تاوەکو ئێستا لە لایەنە وەزیرە کوردەکان لە کێشەکانی بودجە ئاگادارنەکراینەوە،چونکە ئێمە ماوەی مانگێک بوو لە پشوودابوین،بەڵام زۆر جار لەگەڵ دکتۆر رۆژ نوری شاویس کۆدەبنەوەوباس لە کێشەکان دهکەن.




