٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەندامێکی لیژنەی دارایی: تەنھا سێ مانگیان لە بەردەستدایە بۆ پەسەند کردنی بودجە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ ئەندامێکی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق دەڵێت:تەنھا سێ مانگیان لەبەردەست ماوە بۆ پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق،چونکە ئەگەر تائەوکات نەیان توانی پەسەندی بکەن،ناچار دەبن خولی پەرلەمان درێژبکەنەوە.

نەجیبە نەجیب ئەندامی لیژنەی دارایی لەپرلەمانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند:بەپێی دەستور ئەگەر پڕۆژە یاسای بودجە بگاتە پەرلەمان ولەماوەیەکی کەمدا پەسەند نەکرێت،ئەوکات پەرلەمان ماوەی خۆی درێژدەکاتەوە،چونکە تاوەکو بودجە پەسەند نەکرێت خولی پەرلەمان کۆتایی پێنایەت.

نەجیبە نەجیب گوتیشی:ئەگەر خولی پەرلەمانی درێژبکرێتەوە ئەوکات ھەڵبژاردنیش دوادەخرێت کە بڕیارە لەمانگی نیسانی ساڵی داھاتوو بەرێوەبچێت.

نەجیب  راشیگەیاند: ئەگەر حکوومەت لە مانگی کانوونی دووەمیش بودجە بۆ پەرلەمان رەوانەبکات، سەرەڕای ئەو ھەموو کێشەیە لە ناو بودجە ھەیە دەتوانێت پەسەندی بکەت ئەگەر ئیرادەیەکی بەھێز ھەبێت.

ئەوئەندامەی لیژنەی دارایی روونیشیکردەوە، ئێمە تەنھا سێ مانگمان لەبەردەست ماوە دواتر خولی پەرلەمان کۆتایی پێدێت.

هەواڵی پەیوەندیدار