سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له به‌شداربووانی یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی گردبوونه‌وه‌ی عه‌ره‌بی بۆ سه‌رخستنی دۆزی كورد ده‌كات

ئه‌مرۆ شه‌ممه 5/5/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌لاحه‌دین پێشوازیكرد له به‌شداربووانی یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی گردبوونه‌وه‌ی عه‌ره‌بی بۆ سه‌رخستنی دۆزی كورد كه ئه‌مرۆ كۆتایی به كاره‌كانی هێناو ئه‌میندارییه‌تێكی گشتی بۆ گردبونه‌وه‌كه هه‌ڵبژارد.
ئاماده‌بووان سوپاسی سه‌رۆك بارزانی یان كرد له هێنانه كایه‌ی ئه‌و كه‌شه‌ی كه كۆنگره‌كه‌ی تیا به‌ڕێوه‌چوو و رایانگه‌یاند كه كۆنگره‌كه به سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی به كاره‌كانی هێنا و گه‌یشته ئه‌و باوه‌ری كه پێویسته گردبوونه‌وه‌كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵپشتی گه‌لی كورد بكات له هێنانه‌دی ئامانجه دێرینه‌كانی خۆی و به‌رگریكردن له مافی قوربانیانی ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی كه دووچاری گه‌لی كورد بوون و هه‌روه‌ها پشتگیریكی ته‌واو له دیاریكردنی مافی چاره‌ی خۆنووسین و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئێستای نێوان هه‌رێم و به‌غدا به پشت به‌ستن به ده‌ستوور و به‌كارهێنانی زمانی دیالۆگ له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه دوور له زمانی هه‌ڕشه و به كارهێنانی هێز و دا‌واشیان له به‌غدا كرد كه به‌و په‌ڕی نه‌رمییه‌وه سه‌یری داوكاری ره‌وای گه‌لی كورد بكات .
هه‌روه‌ها ئاماده‌بووان داوایان له هه‌رێم كرد كه گۆتاری سیاسی كورد پێویسته بگاته هه‌موو میلله‌تانی عه‌ره‌ب به شێوازێكی نوێ ، چونكه به‌درێژایی مێژوو به شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه له كورد تێگه‌یه‌نراون و ئاماده‌یی ره‌وتی دیموكراتیشیان ده‌ربڕی له پشتگیریكردن له مافه‌كانی كورد و پێویستی پاڵپشتیكردن له‌و ره‌وته له لایه‌ن كورده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ره‌وته به ئه‌ركه مێژووییه‌كه‌ی خۆی له پارێزگاریكردن له دیموكراتیه‌ت هه‌ڵبستێ چونكه ته‌نها له كه‌شێكی دیموكراتیدا كورد و گه‌ڵانی دیكه‌ی عیراق ده‌توانن بگه‌نه ئامانجی خۆیان . سه‌باره‌ت به ره‌وشی هه‌رێمش ئاماده‌بووان سه‌رسامی خۆیان به‌رامبه‌ر ئه‌و ره‌وشه ده‌ربڕی و هیوایان خواست كه ناوچه‌كانی دیكه‌ی عیراقیش چاو له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن .
له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆك بارزانی سوپاسی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یانی كرد و پیرۆزبایی خۆیشی پێشكه‌ش به‌و بیرمه‌ند و رۆشنبیره عه‌ره‌بانه كرد كه بۆ ئه‌میندارێتیه گشتیه‌كه‌ی گردبوونه‌وه‌كه هه‌ڵبژێردراون و خۆشحاڵی خۆیشی ده‌ربڕی به به‌شداربوونی ئه‌و ژماره بیرمه‌ند و رۆشنبیره عه‌ره‌بانه‌ی كه له چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی هاتبوون و ئاماده‌یی هه‌رێمشی ده‌ربڕی له پێشكه‌شكردنی هه‌ر كار ئاسانییه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی گردبوونه‌وه‌كه بتوانێ ئامانجه‌كانی خۆی بپێكێ و ته‌ئكیدیشی له‌وه كرده‌وه كه ته‌نها به دیموكراتیه‌ت ده‌توانرێ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دروست بونیاد بنرێ ، دوور له شۆفینیه‌ت و دیكتاتۆریه‌ت.




