وەزیری بەرگری و جێگری سوپاسالاری ڕژێمەکەی ئەسەد کوژران

هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی شه‌ڕ و پێكدادان له دیمه‌شق، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له باره‌گای ئاسایشی نیشتمانیی رژێمی سووریا له دیمه‌شقی پایته‌خت رووی دا و بەپێی ڕاگەیاندنە سەرەتاییەکان داود راجحه وه‌زیری به‌رگری سوریا و ئاسف شەوكەت جێگری سەرۆكی ئەركانی سوپای سووریا و سەرۆكی پێشووی دەستگای هەواڵگریی سەربازی كە هاوكات زاوای بەشار ئەسەدی سەرۆكی سووریایە كوژراون.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویان كرده‌وه كه له كاتى كۆبونه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك وه‌زیر و فه‌رمانده‌ى ئه‌منى له باره‌گاى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى له دیمه‌شق؛ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و به‌و هۆیه‌وه وه‌زیری به‌رگری و جێگری سوپاسالاری رژێمی سوریا كوژران و وه‌زیری ناوخۆش برینداربووە .
له‌مباره‌وه ته‌له‌ڤزیۆنی سوریا بڵاویكرده‌وه كه داوود راجحه وه‌زیری به‌رگری و ئاسف شه‌وكه‌ت جێگری سه‌رۆكی سوپاسالار و سه‌رۆكی هه‌واڵگری سه‌ربازی رژێمی سوریا كوژراون و و محه‌مه‌د شعار وه‌زیری ناوخۆ و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندارن.
كه‌ناڵی "الجزیره" لە کاتێکدا دیمه‌نی شه‌ڕی نێوان شۆرشگێران و سوپای سوریای بڵاو ده‌كرده‌وه ئەوەی ڕاگەیاند کە ئارامی ته‌واوی شاری دیمه‌شق تێك چووه، به جۆرێك به‌شێكی زۆری شۆرشگێران له پێشڕه‌وی دان. کەناڵەکەئاماژەی بە بەیاننامەیەکی ئه‌نجومه‌نی شۆڕش کرد کە ڕایانگەیاندووە %40ی شاری دیمەشقیان ئازاد کردووە.
هاوکات محمه‌د شامی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شۆرش له شام - دیمه‌شق به كه‌نالی "الجزیره"ی راگه‌یاند هێزێكی زۆری سوپای سوریا له سنوری سوریا - ئیسرائیل پاشه‌كشه‌ی پێكراوه بۆ ناوشاری دیمه‌شق ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ی هێزی سوپای ئازاده.
ناوبراو گوتی :" به‌شیكی زۆری هێزه‌كانی سوریا له شاره‌كانی حمس، حما، درعا، باب عمرو خۆیان راده‌ستی شۆرشگیران كردووه و ئێستا به‌شێكی زۆری ئه‌و شارانه له ژیر ده‌ستی حكومه‌ت ده‌رهێنراوه ".




