قائیمقامی سلێمانی: تهقینهوهی بۆمبهکه پێنج برینداری لێکهوتهوه

سلیمانی - / KDP.info قائیمقامی مەرکەزی سلێمانی ڕایگەیاند: لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەی تەقینەوەی بۆمبە چێندراوەکەی دوێنێ شەو دەستی پێکردووە، جەختیش لە جێگر بوونی دۆخی ئەمنی سلێمانی دەکاتەوە.
قائیم قامی مەرکەزی سلێمانی ئاوات محەمەد لەلێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان گووتی: ئەو تەقینەوەیەی کە لە نزیک بازاڕی سەرچناری شاری سلێمانی روویدا، بەهۆیەوە پێنج پۆلیس بریندار بوون و دەست بەجێش گەیەندراوەنەتە نەخۆشخانە.
ئاوات محەمەد، گوتی: پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەست پێکردووە.




