بەرپرسانی قەندیل نامەیان بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان نەناردەوە

قەندیل – KDP.info / شاندی پارتی ئاشتی و دیموكراتی (به‌ده‌په) دەڵێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نامه‌ی قه‌ندیل ئاماده نه‌بوو، نەمانتوانی نامه‌كه بەرپرسانی قەندیل له‌گه‌ڵ خۆمان بهێنین و بیگه‌یه‌نینه ده‌ستی عەبدوڵا ئۆجه‌لان. شاندێكی پارتی ئاشتی و دیموكراتی (به‌ده‌په) سه‌ردانی چیای قه‌ندیلی كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پارتی كرێكارانی كوردستان دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا. دوای ئه‌وه‌ی شاندێكی به‌ده‌په به سه‌رۆكایه‌تی هاوسه‌رۆكی به‌ده‌په سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی نامه‌یه‌كی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی به‌ندكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان، بۆ به‌پرسانی په‌كه‌كه له چیای قه‌ندیل. سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: سه‌ردانی قه‌ندیلمان كرد و نامه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانمان گه‌یانده به‌رپرسانی قه‌ندیل. له‌باره‌یوه‌ڵامی به‌رپرسانی قه‌ندیل بۆ نامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان ده‌میرتاش ووتی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نامه‌ی قه‌ندیل ئاماده نه‌بوو، نه‌مانتوانی نامه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ خۆمان بهێنین و بیگه‌یه‌نینه ده‌ستی ئۆجه‌لان.شاندەكەی BDPكە پێكهاتبوو لەهاوسەرۆكی BDPسەڵاحەدین دەمیرتاش و پەرلەمانتاری BDPی ئەستەمبۆڵ سڕی سورەیا ئۆندەر رۆژی 3ی نیسان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان دیداریان ئەنجامدابوو و بۆ گەیاندی نامەكەی ئۆجالان بە قەندیل رۆژی 5ی نیسان هاتنە باشوری كوردستان و چوونە قەندیل و رادەستی بەرێوەبەرانی KCKكردبوو.




