تەنیا لە دووزخورماتوو لەم ساڵدا 445 کەس کوژراون

ئەنقەرە - KDP.info / شه‌وی رابردوو له‌ناحیه‌ی عه‌باسییه‌ی سه‌ر به‌پارێزگای كه‌ركوك دوو ماڵ له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه ته‌قێنرانه‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه پێنج كه‌س شه‌هیدبوون. عه‌قید شێرزاد موه‌فه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری پاراستنی دامه‌زراوه‌كانی كه‌ركوك به KDP.infoی راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو تیرۆرستان هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌رماڵی دوو برا له گوندی تاریقیه له ناحیه‌ی عه‌باسییه، دوای كوشتنی هه‌ردوو براكه ماڵه‌كانیشیان ته‌قاندۆته‌وه. به‌ڕێوه‌به‌ری پاراستنی دامه‌زراوه‌كانی كه‌ركوك گوتیشی: له‌ئه‌نجامی ئه‌و كرده‌وه تیرۆرستییه‌دا پێنج كه‌س شه‌هیدكراون و شه‌ش كه‌سیش برینداربوون. مۆفه‌ری ئاشكرایشیكرد كه له‌مساڵدا له‌سنوری قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركوك به‌ده‌یان ماڵ له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه ته‌قێنراونه‌ته‌وه .لەلایەکی دیکەوە سەعد مەعن گوتەبێژەی هەڵمەتەکانی بەغدا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیان: شەوی رابردوو لە قەزای دووز جورماتوو بە هۆی تەقینەوەی دوو بۆمبی چێنراو 6کەس کورژران و ژەمارەیەکی دیکەش بریندار بوون، شایەنی باسە لە ماوەی 11مانگی رابردوودا 604هێرشی توندڕەوەی چەکداری لە دووزخورماتوو روویداوە و بەهۆیەوەش 445 کەس کوژراون و 3450کەسی دیکەش برینداربوون.




