٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

تورکیا: خەڵاتی هونەری و رۆشنبیری بۆ هونەرمەندی كۆچكردوو ئەحمەد كایایە

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە – ئاژانسه‌کان - KDP.info/ بڕیارە رۆژی سێشەممەی داهاتوو 24ی كانوونی یەكەم چەندین خەڵات لەلایەن عەبدوڵڵا گول، سەرۆك كۆماری توركیاوە ببەخشرێنە بەهرەمەندانی بوارە جیا جیاكانی توركیا.بەپێی زانیارییەكان كەسی شایستە بۆ خەڵاتی هونەری و رۆشنبیری هونەرمەندی كۆچكردوو ئەحمەد كایایە، كە بڕیارە گولتەن كایای خێزانی لە رێوڕەسمی خەڵات وەرگرتنەكە ئامادە بێت و خەڵاتەكە وەربگرێ. پێشتریش لەكاتی سەردانی شڤان پەروەر و ئیبراهیم تاتڵیسێس بۆ ئامەد‌و دوای ئەوەی پێكەوە دوێدێكیان گوت، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك وەزیرانی توركیا گوتی: خۆزگە لەگەڵ شڤان پەروەر و ئیبراھیم تاتیڵسێس ئەحمەد كایایش لێرە دەبوو، لێرەوە رەحمەت بۆ ئەحمەد كایای خۆشەویست دەنێرم و دەڵێم ئاخ، خۆزگە ئەوە رووینەدایە . وەک ئاژانسی ئانادۆل بڵاویکردەوە رۆژی سێشەممە 24ی ئەم مانگە لە كۆشكی كۆماری چانكایا لە ئەنقەرە رێوڕەسمی خەڵاتی كۆشكی كۆماریی بەڕێوەدەچێ و خەڵاتەكان دابەشدەكرێن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار