ئه‌مریكا بنكه‌یه‌كی "رادار" ی دژه مووشه‌ك له قه‌ته‌ر جیگر ده‌كات

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاندووه وڵاته‌كه‌ی بنكه‌یه‌كی راداری له وڵاتی قه‌ته‌ر داناوه که ئامانج له‌و بنكه‌یه چاودێری كردنی مووشه‌كی ئێرانیه.
رۆژنامه‌ی سیاسه‌ی كوێتی به پشت به‌ستن به هه‌واڵی رۆژنامه‌ی " وۆل ستریت جورناڵ" له‌سه‌رزاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌مه‌ریكا بڵاوی كردته‌وه كه وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا، بنكه‌یه‌كی "رادار"ی مووشه‌كیی پێشكه‌وتووی له باشووری كه‌نداو و له وڵاتی قه‌ته‌ر دامه‌زراندووه. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه ده‌خاته ڕوو ئامانجی ئه‌و بنكه‌یه چاودیری كردنی ئه‌و مووشه‌كانه‌یه كه ڕه‌نگه له داهاتوودا له‌ناو خاكی ئێرانه‌وه ئاراسته‌ی وڵاتانی دیکه بکرێن.
دوینێش كه‌ناڵی "الجزیره" له هه‌واڵه‌كانی "حصاد الیوم" له راپۆرتێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد كه به گومانی سیخوری كردن له‌سه‌ر ئه‌و بنكه‌یه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ركیا مووشه‌كێكیان ئاراسته‌ی كه‌شتیه‌كی بچوك كردووه و سێ كه‌سیان له‌و كه‌شته‌ی كوشتووه.




