ژماره‌ی ئاواره‌كان له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، گه‌یشته 45 ملیۆن كه‌س

جیهان –KDP.info / به گوێره‌ی راپۆرتێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه، هه‌موو مانگێك یه‌ك ملیۆن كه‌س ئاواره بوون وڵاتانی سوریا و ئه‌فغانستان و سۆماڵ، زۆرترین ئاواره‌یان هه‌بووه. ژماره‌ی ئاواره‌كان له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، گه‌یشته 45 ملیۆن كه‌س . كۆمسیاریای باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، له راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا، سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئاواره و په‌نابه‌ران له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، ئاشكرای كرد، له ساڵی 2013دا، رێژه‌ی ئاواره‌كان گه‌یشتوه‌ته 45 ملیۆن كه‌س و ئه‌و ژماره‌یه‌ش له ماوه‌ی 30 ساڵی رابردوودا، بێوێنه بووه. به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی سوریا، ئه‌فغانستان، سۆماڵ، سودان و كۆنگۆ، به هۆی بوونی جه‌نگ له وڵاته‌كانیاندا، زۆرترین ئاواره‌یان هه‌بوه، به پێی ڕاپۆرته‌كه، له 6 مانگی سه‌ره‌تای ساڵی 2013دا، 5 ملیۆن و 900 هه‌زار كه‌س ئاواره‌بوون و به‌و پێیه‌ش هه‌موو مانگێك نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن كه‌س ئاواره بوون.




