٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە ساڵی 2013 دا 43 هەزار كۆچبەری نایاسایی بە بەلەم گەیشتونەتە ئیتاڵیا

سەرچاوە: KDP.info

ئیتاڵیا -  KDP.info/ ئەنگیلینۆ ئەلفانۆ وەزیری ناوەخۆی ئیتاڵیا رایگەیاند كە نزیكەی 43 هەزار كۆچبەری نایاسایی لەمساڵدا بە بەلەم گەیشتونەتە ئیتاڵیا لە پێشەوەی ئەم وڵاتانە سوریایە كە ژمارەیان سێ ئەوەندەی ساڵی 2012 زیادی كردووە .

ئەلفانۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی ئاكی روونیكردەوە كە زیاتر لە 27 هەزار كۆچبەر لەرێگەی لیبیاوە گەیشتونەتە كەناراوەكانی ئیتالیا و نزیكەی 9200 كۆچبەریش لە رێگەی میسر؛ كە زۆربەی ئەم كۆچبەرانەش هاوولاتی سوریین كە ژمارەیان نزیكەی 11 هەزار و 300 كۆچبەر دەبێت دواتریش كۆچبەرانی ئەریتیریا دێن كە كۆچبەرانی گەیشتونەتە 9833 كەس و سۆماڵیش دوای ئەوان دێت كە ژمارەی كۆچبەرانی گەیشتۆتە 3260 كۆچبەر .

ناوبراو راشیگەیاند كە هۆكاری زیادبوونی ژمارەی كۆچبەران بۆ لاوازی كەناراوەكانی باشووری دەریای ناوەراست دەگەرێتەوە، هەروەها لاوازی كۆنترۆڵكردنی میسر كە وای كردووە هاوولاتیانی ئەریتیریا و سۆماڵ بەشێوەیەكی نایاسایی لە رێگەی دەریاوە بگەنە كەناراوەكانی ئیتاڵیا.

 

 

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار